ساڵی 1930 (مه‌لای گه‌وره )له شيعری «هەناسەی نه‌وتاويی» دا دەفەرمووێت:
نــــــــــــەوت
.
ئه‌و نه‌وته له خاك و موڵكی كوردی
كێ خستيه ده‌ست و هات و بردی
.
بۆچــــی ده‌درێ به كاكی شيعه
.
قولتێكی له ده‌وری بابه گوڕ گوڕ
نايده‌م به مناره‌كه‌ی ئيمامی دوور
.
بستێ له وڵات و موڵكی كوردی
نايده‌م به مه‌رقه‌دی سه‌هره‌وه‌ردی
.
چ بكه‌م چ بڵێم له تاوی كوردان
ئاگر ده‌گری دڵم له ده‌ردان
.
ئه‌و زوڵمه قه‌بوڵ نه‌كه‌ی خودايه
ئه‌سڵه‌ن ئه‌مه‌لم به‌كه‌س نه‌مايه
.
وه‌ك دێته دڵم خه‌ياڵی نه‌وتێ
هه‌نده نامێنێ جه‌رگم بسووتێ
.
تا ئێوه له حه‌ق ئێكدی خرابن
به‌د خواهو حه‌سوود و نا ته‌بابن
.
تا ئێوه له هه‌ق ئێكدی به كه‌يدن
هه‌ر له ژێر چه‌په‌ڵۆكی عه‌مر و زه‌يدن .

0 تعليقات