له‌مه‌ودوا هاووڵاتیان ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومڕه‌ بكه‌ن



ئه‌مرۆ یەک شه‌ممه‌ 24/12/2023 به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عومڕه‌كاران به‌ رێگای وشكانی بگوازنه‌وه‌ عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌.


 (شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراق له‌ گفتوگۆ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران به‌ رێگای وشكانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌ێینن.


به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌رده‌وام دوو نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ده‌بن بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان له‌كاتی گه‌شتكردنیان و گوتی : ئێمه‌ به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی پێویست بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.


له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌ ده‌ستخۆشی له‌ جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د.پشتیوان صادق)،كرد كه‌ تایبه‌ت زۆر هاوكار و پاڵپشت بووه‌ سوپاسی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراقی (شێخ سامی المسعودی)،كرد كه‌ ڕووڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا.

0 تعليقات