🔹 بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە لێکترازان
. ...
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥/١٢/٢٠٢٣ کات ژمێر ٦:٣٠ ی سەر لەبەیانی بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی بۆگد کۆیە بۆ سەنتەری قەزای کۆیە بە قەبارە ١٢ ئینج لە شەقامی ٤٠ مەتری لێکترازان.... لە ئێستادا دابەش کردنی ئاو لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سەنتەری شاری کۆیە بەناچاری وەستێنرا وە بۆ مەبەستی چاکردنەوەی... وە تیمەکانی چاکسازی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە و ستافی پڕۆژەی ئاوی بۆگد - کۆیە ئامادەکاری دەکەن بۆ مەبەستی چاکردنەوە و دانانەوە و بەستانەوەی بۆریەکانن.... وە هەرکاتێک کاری چاککردنەوەکە تەواو بوو دەست دەکرێتەوە بە دابەش کردنی ئاو بۆ ئەو گەڕەک و مالانەی کە ئەمڕۆ سەر ئاویانە....
*راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ٢٥-١٢-٢٠٢٣

0 تعليقات