وێنەکە لە ( ٤ / ٦ / ۱۹۲۹ ) گیراوە :
جەمیل اغای حەوێزی یەکەم قایمقامی کۆیە :
هۆنراوە : دڵدار جەلی زادە
دەڵێی جــەننەتی ســـەر زەمیــنە
بـــەهاری گـــوڵ و گوڵزاره ئەم شــارە
هەواری ژووان و ئــــەویندارانە
مەڵبەندی زانست و چرای زانینە ئەم شارە ،
دڵگیرو دڵڕفێنە شــــیوی ڕەزانی
" تــــەم تەمــــانی " بێ تەمــە ئـــەم شارە
سەیری کەکۆن و ئـۆمەر خوچانی
بوکی ڕازاوەی جـــــوانیە ئـــــــەم شـارە
پیاسەی ئێوارانی شەقامی ئیسکانی
شــــەنگەبی شۆخو شەنــگە ئــەم شـــارە
تەماشای خان و دیـوەخانەکانی
کۆڕی ناوداران و ئــەدیـــبانە ئەم شارە ،
هـــەرمۆتەو گـــردی جــوانی
شاری پـــێکــەوە ژیــــانە ئــەم شارە
حەمامۆک و گوڵە حاجیلەکانی هامونی
دەنگی مۆسیقایە ، ئاوازی دڵە ئەم شارە .

0 تعليقات