لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووەمە




🔹لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووەمە ..

بۆیەکەم جارە لەئاستی عێراق و کوردستان و زانکۆی کۆیە ..

زۆر سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ (هَذَا مِنْ فَضْلِ رَبِّي)

به‌ نوێنه‌رایه‌تی زانکۆی کۆیە و ته‌واوی كوردستان و عێراق وەکو تاکە تیم له‌(network track) به‌شداریمان له‌ هه‌شته‌مین خولی پێش كۆتایی پێشبركێی ته‌كنه‌لۆژیای جیهانی هواوی (2023 – 2024) له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسیای ناوه‌راست كه‌ 22 وڵات به‌شداربوون كه‌ بۆ ئه‌مساڵ له‌وڵاتی به‌حره‌ین ئه‌نجامدرا، توانیم له‌گه‌ڵ هاورێیانم (به‌شار قهار و به‌یاد قهار) له‌ کۆلێژی تەکنەلۆجی هه‌ولێر كه‌ به‌ یه‌ك تیم به‌شداربووین پله‌ی دووه‌مان به‌ده‌ستهێنا دوای كۆمه‌لێك تاقیكردنه‌وه‌ و هه‌لسه‌نگاندن ..

 زۆر سوپاس و دەستخۆشی بێپایەنم بۆ دایک و باوک و برا و تەواوی خانەوادەکەم و مامۆستایانی بەشەکەم و هاورێیانم بەگشتی ، وە بەتایبەتی لە مامۆستایانم (م. لادێ سەردار لە زانکۆی کۆیە) (م. شیرین عبدالله لە کۆلێژی تەکنەلۆجی هه‌ولێر) هاوکارمان بوون لەم پێشبرکێیە ..

*باوەڕ زرنگ جلال یاسین ـ خوێندکاری ئەندازیاری پڕۆگرام سازی ـ زانکۆی کۆیە

0 تعليقات