مۆزەخانەی ( ئاغالە ) لە شــاری کۆیە دەکرێتەوە :
۲ـ۳ـ۲٠۱۹ رۆژی شەممە کاتژمیر ( ۳ ) پاش نیوەرۆ:
ناونیشان : شەقامی هەیبە سولتان_بەرامبەر ئوتێل پاڵاس :
کورتەیەک لە پڕۆفایل و کارە هونەریەکانی ( ڕۆستەم ئاغالە )
ڕۆستەم ئاغالە لە ساڵی ( ١٩٦٩ ) لە شاری کۆیە لە دایک بووە ، ساڵی ( ١٩٨٩ ) پەیمانگای هونەرە جوانەکان – بەشی وێنە کێشانی تەواو کرد ، ماوەی ( ١٢ ) ساڵە لێپرسراوی گەلەری ( زاموایە ) لە سلێمانی ، هونەرمەندی شێوەکار ( ڕۆستەم ئاغالە ) چەندین پێشانگای لە سەر ئاستی ناو خۆ‌و نێو دەوڵەتی کردۆتەوەو چەندین دیاری گرانبەهای نێو دەوڵەتی پێ بەخشراوە بەرامبەر ئەزمون و لێهاتویی لە کارە هونەریەکانی ،
پێشانگا نوخۆییەکان :
١٩٨٩ - یه‌که‌مین پێشه‌نگای کرده‌وه له گه‌له‌ری میدیا، هه‌ولێر، کوردستان (که ٥٠٠ کاری تێدا نمایش کرد).
١٩٩٢ - پیشانگەى تایبەتى کردۆتەوە لە شارەکانى کۆیە و سلێمانى.
١٩٩٤ - پیشانگەى تایبەتى کردۆتەوە لە سلێمانى.
١٩٩٥ - پێشه‌نگای کرده‌وه له گه‌له‌ری میدیا، هه‌ولێر.
١٩٩٦- پێشه‌نگای کرده‌وه له هۆڵی سلێمانی (ده‌بۆکه) .
١٩٩٧ , ١٩٩٨, ٢٠٠٠, ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ چه‌ند پێشانگایه‌کی له سلێمانی کردۆته‌وه.
پێشانگا نێو دەوڵەتیەکان :
١٩٩٢ لە وو‌ڵاتى کوێت و ئیتالیا نمایشى سلایدى بۆکراوە.
١٩٩٥ به هاوکاری (A.M.I) پیشانگەى تایبەتى لە فەرەنسا بۆ کراوەتەوە.
٢٠٠٨ نمایشێکی له ( Konsluta Gallery) له ئه‌ڵمانیا کردووه.
٢٠٠٢ بەشدارى پیشانگەى جیهانى بینالەى (jaala)له تۆکیۆ، ژاپۆن کردوه .
٢٠١٠ بەشدارى پیشانگەى جیهانى بینالەى (jaala)له تۆکیۆ، ژاپۆن کردوه.
دیاریەکان :
٢٠٠٠ - خەڵاتى دووەمى پیشانگەى هونەرمەندانى کوردى لەپیشانگای پۆستەرى خاچى سوورى نێو دەوڵەتی پێ بەخشراوە
٢٠٠٠ - خه‌ڵاتی یه‌که‌می له فیستیڤاڵی هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ هونه‌ری فۆتۆگرافی له ئیتاڵیا، به‌ده‌ست هێناوه.
٢٠٠١ - خه‌ڵاتی دووه‌می له فیستیڤاڵی هونه‌رمه‌ندانی کورد بۆ هونه‌ری فۆتۆگرافی له ئیتاڵیا، به‌ده‌ست هێناوه.
بڵاو کراوەکان :
٢٠٠٥ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری که‌ته‌لۆگی هه‌ڵبژارده‌ی کاره‌کانی بڵاو کردۆته‌وه.
٢٠٠٧ کۆکراوه‌ی سه‌رجه‌م کاره‌کانی له لایه‌ن ده‌زگای ئاراسه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
٢٠٠٩ گۆڤاری تاو هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له کاره فۆتۆگرافییه‌کانی بڵاو کردۆته‌وه .

0 تعليقات