وێنەکە ساڵی ۱۹٤۷ لەناو مزگەوتی خادم السجادە گیراوە .
- بنەماڵەی خادم السجادە - لە کۆیە :
- باپیرەگەورەیان نازناوی ( عەلامە العراق ) بووە .
- (مەلا سەعد کە نازناوی بە عەلامە ڕۆیشتووە لە ساڵی (۱۷۳۳) لە دایک بووەو لە ساڵی (۱۸٤٤) وەفاتی کردووە ، لەگەڵ مەولانا خالیدی نەقشبەندى دەبنەوە نەوەى زاناى بلیمەت ( پیرمیکایل ) .
مەلا سەعدی عەلامە دانەرى زانستى پەروەردەى ئاینى ئیسلام و ئەدەب بووە کە لە بنەماڵە هەرە گەورەکانى کوردستانى گەورەبوونە لەکۆیە .
بەداخەوە ئەم بنەماڵە لەلایەن توێژەران و ڕۆشەبیرانى کورد فەرامۆشکراون تەنها ناوى دڵدارى شاعیر (ئەى ڕەقیب) ى خادم سجادە دەهێنن... ئەویش تەنها وەک شاعیرێکى نەتەوەى کورد ناوزەند کراوە ،کەس وەک پێویست بەدوواى ژیاننامەو ڕەچەلەکى ئەو بنەماڵە گەورەیە نەکەوتوون و کۆیان نەکردۆتەوە کە هەڵدەگرێ دەیان توێژینەوەى زانستى (دیندارى و ئەدەبى وخودا پەرستی )ى لەسەربکرێت لەڕووى پەیگەکانى ئاینى ئیسلام لەکوردستان وبکرێتە چەندین کتێب و لەزانکۆکانى هەرێمى کوردستانى سوودى لێ وەربگریت .
دڵدارى شاعیر پۆلى چوارەمى ئامادەی بووە خاوەن وبیرۆکەى حیزبى (هیواو دارکەران) بووە،هەر لە هەرزەکاریەوە سەردانى مامۆستا ڕەفیق حیلمى و فایەق بێکەس و چەندان کەسایەتى کوردى کردووە.
لەساڵى1943 کۆلیجى یاساى تەواکردووە لەبەغدا و یارمەتى شۆرشى بارزانى داوە ئەوکات هەروەها خاوەنى گەورەترین کتێبخانە بووە لەکۆیەو هەوڵى داوە بڕوانامەى ماجستەر لەبەشى یاسا لەوڵاتى فەرنسا بەدەست بهێنێ بەڵام مەرگ پێشى لێگرت هیواکانى خۆى و بنەماڵەکەى ونەتەوەکەى بۆ نەوەکانى دوواى خۆى جێ هێشت.
گەریش بێینەوە سەر مەلا سەعد ،مەلا سەعد دەکاتە باپیرى مەلا ڕەئوفى خادم سجادە،مەلا رەئوفیش دەبتە بابى شاعیر زەینەب خان نازناوی (کچە کورد) و دڵدارى شاعیر نوسەری شیعری نیشتیمانی (ئەى ڕەقیب)
مەلا سەعدى باپیریان دانەرى چەندین کتێب و نووسراو بووە، کورد گوتەنى (بەقەد بەرزى باڵاى خۆى خاوەن کتێب ونووسین) بووە ،لەدوواى کۆچکردنى عەلامە مەلاسەعد ،(عوسمانیەکان)سەرجەم کتێب و دەست نوسەکانیان بۆ ئەستەمبۆڵ بردووە.وەک مەزارى حاجى قادرى کۆیى شوون بزر بوون بوو لە ئەستەمبۆل.
مەلا سعد خادم سجادە لەساڵى(۱۷۳۳) زاینى لە کۆیە لەدایک بووە لە ساڵی (۱۸٤٤) کۆچی دووایی کردووەو لە گۆڕستانی خادم السجادە واتە گۆڕستانی عەڕەبیان یاخود شەهیدان بە خاکسپێردراوە ، کە پێ دەچێ ئەم گۆڕستانە لەبنەڕەتا ئی ئەو بنەماڵەیە بێت زیاتر لەبەر ئەوەش بەر لە دوو سەدە پێی گۆتراوە چۆڕستانی (خادم السجادە) وە بەرماڵی پێغەمبەر محمد (د.خ) لەلایەن ئەو بنەماڵەوە پارێزراو بوو تاکو کردیانە دیاری شێخ عبدالقادری گەیلانی لە بەغداد .
تێبینی / وێنەکە ساڵی ١٩٤٧ لەناو مزگەوتی خادم سجادە گیراوە. (ناوەکان لە چەپەوە عمر سعد ، محمد شوان ، علی صمد میرزا غەفور کوردێکی ڕۆژهەڵاتە ، عەلی محمدامین ڕسام).

0 تعليقات