وێنەیەکی بڵاو نەکراوەی شیوی ڕەزان کە لە


 وێنەیەکی بڵاو نەکراوەی شیوی ڕەزان کە لە

مانگی ئایاری ساڵی ( ۱۹۸۰ ) گیراوە :
.....تۆبۆگرافیای شــاری کۆیە.....
تۆبۆگرافیای قەزای کۆیە - هەڵکەوتەی تۆبۆگرافیا بەرزی و نزمی هەر ناوچەیەک پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیه بە پێکهاتەی جیۆلۆجی و جوڵە تەکنۆنیەکان کە دووچاری ناوچەکە دێن لە هەمان کاتدا بارو دۆخی ئاوو هەوا کارێکی دیاری هەیە لەسەر دیاردە تۆبۆگرافیەکان .
دوو ناوچەی گرینگی تۆبۆگرافیا لە کۆیە بریتین لەمانە .
- ناوچەی چیا بەرزەکان
ناوچەی چیا بەرزەکان دەکەوێتە ڕۆژهەڵات و باکورو باکوری ڕۆژهەڵاتی قەزاکە نزیکەی (۲۰٪) ی ڕوبەری ناوچەی کۆیه داگیر دەکات دیاردە تۆبۆگرافەکانیش بریتین لە ( چیاکان و دۆڵەکان و دەشتەکان ) چیاکان وەکو
(زنجیره چیای هەیبەسڵتان - زنجیرە چیای باواجی - زنجیرە چیای کێشکێ - زنجیرە چیای بەنە باوی - چیای ئاوەگرد ) دۆڵەکانیش بریتین لە
(دۆڵی سماقوڵی - دۆڵی خۆشناوەتی - دەشتەکانیش وەک دەشتی گردگۆران ) .
- ناوچەی گردۆلکەو پێگردە شەپۆلاویەکان .
ئەم ناوچە بەرزایی کەمترە ئەوەش کاری کردیتە سەر کەمبونەوەی باران و ڕوەکی سروشتی لەم ناوچەیە کە بەشەکانی ناوەڕاست و باشورو باشوری ڕۆژئاوای قەزای کۆیه داگیر دەکات کە دەکاتە (۸۰٪) ی تێکڕای ڕوبەری ناوچەی کۆیە گرینگترین دیاردە تۆبۆگرافیەکانی ئەم ناوچانەش بریتین لە ( بەرزاییەکان و دەشتەکان ) بەرزاییەکان وەکو
(بەرزایی تەکەڵتو - بەرزایی چەمرگە - بەرزایی گۆڕ قەرەج) دەشتەکانیش ئەمانەن ( دەشتی کۆیە - دەشتی تارەبان - دەشتی ئەشکەوت سەقا - دەشتی هاموون - دەشتی بۆگد - کانی بی - کێلە زیندان ).
(وێنەکە لەلایەن مامۆستا هانای گوڵ بە سوپاسەوە )

0 تعليقات