شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم بکات و بەفر لە سەنتەری شاری سلێمانی ببارێت.



ئەمڕۆ هەینی، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت کۆتایی مانگی کانوونی یەکەم شەپۆلێکی چڕی بەفر و باران روو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم و دواتریش روو لە سەنتەری شاری سلێمانی بکات.

0 تعليقات