حەمە گەمحان یەکەم کەس بوو ساڵی (١٩٧٢)
تەلەفیزیۆنی هێناو لە چایخانەکەی خۆی دانا :
حەمە گەمحان ناوی ( محمد عبداللە احمد ) ، ساڵی (١٩٢٠) لە دایک بووە ، خاوەنی ئەو جاخانە قەشەنگە بووە کە چەندین گۆرانی هونەرمەندان ( خاڵە تایەر - مامە سێوە - حەمەدامین عباس ) ی لێ تۆمار کراوە .
چایخانەی حەمە گەمحان کە دەکەوتە سەنتەری شارو بەرامبەر دەرکی (مزگەوتی گەورە ) بوو ، زۆربەی کەسایەتیەکانی کۆیە هونەرمەندو ڕۆشنبیرو کرێکارو کاسب و گەنج ڕووی تێدەکرد ، ئەوەش بەهۆی ئەو زەوق و سەلیقە هونەریەی ( حەمە گەمحان ) لەگەڵ خەڵک و موزیک و گۆرانی و هونەر هەیبوو ، لە چایخانەکەی بە بەردەوامی گۆرانیەکانی ( حەسەن زیرەک و تایەر تۆفیق و عربیش ام کلثوم ) هتد ... لێ دەدرا .
لە ساڵی (١٩٧٢ ) کەم ماڵ هەبوو تەلەفیزیۆنی هەبێت ( حەمە گەمحان ) یەکەم کەس دەبێ لە شاری کۆیە تەلەفیزیۆن بهێنێ ولە چایخانە دای بنێت ، یەکەم شەوی کە تەلەفیزیۆنەکەی دانا زۆرێک لە گەنجەکانی کۆیە ڕوویان کردە چایخانەکە لەبەر زۆری خەڵک ناچار بوو ڕووی شاشەی تەلەفیزیۆنەکە لە جادە بکات بۆ ئەوەی کەس لە سەیر کردنی بێ بەش نەبێت چونکە قەرەباڵغیەکە گەیشتبووە جاددە ئەو کاتیش ئۆتۆمبێل کەم بوو وەک ئێستا نەبوو ببێتە کێشە .
جگە لەوانەش چەندین گۆرانی گەورە هونەرمەندانی کۆیە ( مامە سێوە – خاڵە تەیار – حەمەدەمین عباس ) لەو چایخانەیە تۆمار کراون .
لە چایخانەکەی ( ٣ ) وێنەی گەورە هەڵواسرا بوون ئەویش وێنەی هونەرمەندان ( تایەر تۆفیق – ام کلثوم – حسن زیرەک ) بوون .

0 تعليقات