باغی گشتی چوارباغ لە ساڵی ( ١٩٥٤ ) .


 باغی گشتی چوارباغ لە ساڵی ( ١٩٥٤ ) .

بۆچی ( ١ ) ی ئاب بە ڕۆژی کۆیە دانرا :
ڕۆژی کۆیە چیەو ؟ بیرۆکەی کێ بوو ؟؟
ڕۆژی کۆیە بیرۆکەی بیریارو بیرمەندی کۆیە پارێزەر ( ابراهیم سابیر وەلی ) بوو بۆ یەکەم جار لە ساڵانی ( ٦٠ ) کاندا بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیەکانی کۆیەی لە هەموو چین و توێژەکان کۆکردەوە سەرەتا کورتە باسێکی کۆیەی کرد ، ئەوجا لە پاکێجەکدا سەرجەم کێشەو کەمو کوڕیەکانی شاری کۆیەی خستە ڕوو تەنانەت کێشە کۆمەڵایەتیەکانیش ، وە داوای ئەنجام دانی چەند پڕۆژەیەکیش کرا یەک لەو پڕۆژانە ( یاریگای کۆیە ) دروست کرا ، ئەوکات کۆیە لە ساڵی (٥٠ ) پارکێکی گەورەی هاوچەرخی هەبوو ئێستا ( ٢٠١٨ ) یە بێ پاڕکە ، ئەوکات شەقامەکانی کۆیە تاسەو چاڵیان نەبوو ئێستا هەمو چاڵە ، ئەوکات خەڵک گرفتی ئاوی نەبوو ئێستا گرفتی ئاوی هەیە ئەوکات خزمەتگوزاری و پڕۆژە ئەنجام دەدرا ئێستا هیچ ، ساڵی ( ٦٠ ) ئەگەر کێشەو کەمو کوڕیەکانی کۆیە پەڕاوێک با ئێستا ساڵی ( ٢٠١٨ ) یەو سەدان پەڕە گرفت و کەمو کوڕیەکانی کۆیە !! لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە کۆیە ( ڕۆژی شەهید ) هەبوو چەژنی ( دارو درەخت ) و ڕۆژی ( جوتیاران ) ئەی ئێستا ساڵی ( ٢٠١٨ ) یە چی هەیە کۆڵانەکانمان زستانان قوڕو چرپاوە ، کارەبامان نیە ، ئاومان نیە ، شەقامەکان وێرانن شاری یاری مناڵانمان نیە ، چەند ڕۆژێکی تر جەژنی قوربانە مناڵان لە کوێ جەژن بکەن کە جاران گۆڕەپانی جەژن و چەرخ و فەلەک و یاری جۆراو جۆر هەبوو ئێستا چی ؟ لە کۆندا کۆیە دیوەخانی ( حەماغای گەورە – مەلای گەورە ) چەندین دیوەخان و ( خانی گەورەی ) هەبوو ئێستا چی کام هوتێل و کام دیوەخان بۆ مانەوەی میوانێکی بێگانە ؟ بەهەر حاڵ ئێستاش هیوام وایە زووە بۆ ئەوەی ئاوڕێک لەو شارە بدرێتەوە چیتر پشتگوێ نەخرێت و هەمان ئەو پڕۆژانەی کە ساڵی شەستەکان داواکران جێ بەجێ بکرێن ، چیتر ئەم شارە دووا نەکەوێت و گرفت و کەمو کوڕیەکانی کەڵەکە نەبن ، کە کۆیە سەرقافلەی پێشکەوتن و شارستانیەت بوو ئێستا تەنها لە گوندێکی گەورەو پشت گوێ خراو دەچێت .
( کۆیە پێشکەوتەی دوێنێ و پاشکەوتەی ئەمڕۆ )

0 تعليقات