حەمەشەل پیاوێکی کاسب و لەپزێڕین


 حەمەشەل پیاوێکی کاسب و لەپزێڕین

ژنێکی جولەکە لەسەر دەستی بووە موسڵمان
باغەوانی و بەڕێوەبردنی ئاشی ( ئاوی کاکە زیاد ) بوو. لە ساڵی ۱۹٦۳ کۆچی دوایی کرد .
حەمەد قادر وەیسی ناسراو بە ( حەمەشەل ) پیاوێکی باڵا بەرزو ئازاو بە دەست و برد بوو ئاشی ئاوی ( کاکە زیاد ) ی بەڕێوەدەبرد ئەو ئاشە لەسەر ڕێگای (حەمامۆک) بوو ئاشی ئاوەکەی بە دەستی خۆی دەکرد گەر خراپیش بوایە بە دەستی خۆی چاکی دەکردەوە ئاشەکە بەرانبەر مزگەوتی ئیستای حەمامۆک بوو ، جاران ئاوی حەمامۆک بە دوو ڕێگادا دەهاتە خوارێ یەکیان بۆ ناو ئاشەکە بوو ئەوی تریان بۆ خەڵک .
ئەو پیاوە جگە لە ئاشەوانی هاوینان تووتنیان دەچاند و باخچەوانی و چاندنی ڕسق ، وە زستانان لە چاڵە بەفرەکانی باواجی بەفری خەزانە دەکرد و هاوینان دەیفرۆشتەوە کە ئەوکات کارگەی بەفرو ئامێری سارد کەرەوە وەک ئێستا نەبوو ئەم بەفرە کە چاڵ دەکرا بە مشەما دادەپۆشراو کای بەسەردا دەکرا هاوینان بە قالب دەیفرۆشت شێوەی قالبی ئەوکات هێندەی سەلاجەیەک دەبوو .
حەمەشەل دوو جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە کچ و کوڕەکانی بە ناوی ( رەسول ، کەریم ، قادر ، نادر ، ئامینە ) بەهۆی نەگونجان لەگەڵ ژنی یەکەمی جیابۆوە ژنی دووەمی ناوی ( نەنکە عەیشێ ) بوو ئافرەتێکی جولەکە بوو لەسەر دەستی حەمەشەل بوو بە موسڵمان وە بووە قەڵایەک بۆ هاوکاری وپاڵپشتی ژنێکی ئازاو چالاک و قسە خۆش و چاو نەترس بووە . حەمەشەل باپیری خاتونی شاعیرو خەمخۆری کۆیە ( نادیە کۆییە ) .
تێبینی / سوپاس بۆ نادیە کریم کۆیی بۆ پێدانی زانیاری .

0 تعليقات