( ڕەشەبا ) ی کۆیەو هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە :


 ( ڕەشەبا ) ی کۆیەو هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکە :

(خوایە ئەم ساڵ زستانی بێ ڕەشەبا بێ)
هەڵکەوتەی جوگرافی شارەکەو پێکهاتەی تۆپۆگرافیای شارەکە کە ئاوو هەوای کۆیە مام ناوەندی و لەبار بێت ، ڕێژەی بارانی ساڵانەی زۆر بێت و هەندێک جاریش بەفر لە ناو شارەکە ببارێت .
شاری کۆیە ئەگەرچی شارێکی دەوڵەمەند لە مێژو کلتوروئەدەب و کەسایەتی و ئابوری و چەندەها شتی تر کە تایبەتمەندی و ڕەسانەیەتی ئەو شارەی پێوە دیارە بەم شێوە ( ڕەشەبا ) ی کۆیەش بەناو بانگە لە زستان بایەکی ساردو وشک لە هاوینانیش بە ووڕەو گەرم لە هەموو کاتەکی ئاسایش کزەبایەکی هەرهەیە بە تایبەتیش لەو ناوچانە دەروازەی تۆپزاواو مەربێن قەدیشەو بناری هەبیەسڵتان و سەری کۆسار .
دیاردەی ڕەشەبا لە کۆیە باوە گردەکانی بەرزن و هەڵکەوتەی جوگرافی وایکردوە بای ڕۆژهەڵاتی بەهێزتربێ ، فاکتەری هەڵکەوتەی شاری کۆیە شارێکی بچووک و دیمەنێکی جوان و باغ و باغات و میوەی جۆراو جۆرو گردو بەرزایی و نزمی تێدا بێت وە هەروەها زنجیرە چیاکانی هەیبەسڵتان و قەشقەو باواجی دەوری شارەکە بدەن ، ئەو جوانی و تایبەتمەندیەی کۆیەش وایکردوە کە هەموو کات چاوی نەیارانی لەسەر بێت نەهامەتی زۆر بەسەر بەسەر دانیشتوانەکەی بێت و هیچ کات نەهێڵن ئەو شارە پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێ بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم شارە هیچ کات کۆڵی نەداوەو سەری نەنواندوە .
هەڵکەوتەی جوگرافی کۆیە وایکردوە ئەو شارە ناوەندێکی بازرگانی بەهێز بێت هەر لە هەولێرەوە تا کرماشان و حەلەب و سابڵاغ و تەورێز و مهاباد و موصڵ و بەغداد بنەکەی بازرگانی هەبوو بێت ، بەڵام ئێستا بەداخەوە ئەو شارە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پاشەکشەو دووا کەوتن دایە بەو هیوایەی ڕۆشنبیران و خەمخۆران و دڵسۆزانی کۆیە ئەو شارە هەلسێننەوە سەرپێی خۆی .

0 تعليقات