وێنەکە ساڵی ( ۱۹٦۳ ) لە قەسری کاکە زیاد گیراوە :
کورتەیەک لە ژیانی سیاسەتمەدارو کەسایەتی زێڕینی سەدەی ڕابردوو ( کاکە زیاد کوڕی حەمە ئاغای گەورە )
۱۹۹۱ - ۱۹۱٤
هه‌ڵوێستی كاكه زیاد به‌رامبه‌ر به‌مه‌سه‌له كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌كان به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌م پیاوه هه‌ڵكه‌وتووه یه‌كێكه له‌شه‌خسییه‌ته هه‌ره تێگه‌یشتووه‌كانی سه‌رده‌می خۆی.
كاكه زیاد زۆر رێزی لە خوێندکاران و ڕۆشنبیران و هەمو چین و توێژێک دەگرت بێ جیاوازی .
سه‌ره‌تای چالاكییه سیاسییه‌كانی كاكه زیاد ساڵی ( ۱۹۳۳ ) ده‌ستی پێكرد . له‌گه‌ڵ ( سابیر ئیسماعیل - زه‌كی ئه‌حمه‌د هه‌ناری - مسته‌فا خۆشناو - چه‌ند تێكۆشه‌رێكی تردا (كۆمه‌ڵه‌ی مونه‌وەران ) یان دامه‌زراند بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌ره‌تای چله‌كانیش كاكه زیاد رۆڵێكی گرنگی بینی له‌حزبی ( هیوا ) دواتریش له‌حیزبی ( رزگاری )دا وه‌ك فیداكارێكی گه‌وره ناوی ده‌ركرد .
کاکە زیاد هاوکاری ( كۆماری مه‌هاباد ) ی كرد‌و په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا ( قازی محه‌مه‌د ) هه‌بوو .
ساڵی ( ۱۹٤٦ ) یش كه پارتی دیموكراتی كوردستان دامه‌زرا، له كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا كرا به‌جێگری سه‌رۆكی پارتی ( مەلا مستەفای بارزانی ) .
لە ساڵی ( ۱۹٤۷ ) بوو بە نوێنەری شاری کۆیە له‌په‌رله‌مانی عیراق .
لە ساڵی ( ۱۹٤۸ ) دژی معاهدەی عیراقی ( بۆرت سموث ) استقالە دەدات و دەقی دەست لە کار کێشانەوەکەش لەبەردەم ( سەرای ) کۆیە سەرکردەی کۆچکردوو ( عەلی عبداللە ) دەیخوێنێتەوە ، کاکە زیادی کۆیە بۆ ( ۳ ) دەورە پەلەمانتاری عیراق بووە .
كاكه زیاد هه‌میشه له ڕێزی پێشه‌وه‌ی نیشتمان په‌روه‌راندا بووه له‌ته‌واوی خۆپیشاندان‌و چالاكییه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا رۆڵی پێشه‌نگی بینیوه .
ساڵی ( ۱۹٦۱ ) له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئه‌یلول دا، كاكه زیاد په‌یوه‌ندی كرد به شۆڕشه‌وه و تا ساڵی ( ۱۹۷٥ )
دووای هه‌ره‌س هێنانی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ساڵی ( ۱۹۷٥ ) دا كاكه زیاد وازی له‌چالاكی سیاسی هێناو له‌به‌غدا نیشته‌جێ بوو .
ساڵی ( ۱۹۹۱ ) كه كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد ( كاكه زیاد ) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ئاواره‌ی ئێران بوو تاکو لە ساڵی ( ۱۹۹۱ ) لە شاری نەغەدە بە یەکجاری ماڵئاوایی کرد .
تێبینی / وێنەکە ساڵی ۱۹٦۳ لە قەسری کاکە زیاد گیراوە کەسایەتیەکان لە لای چەپەوە ( صاڵح بەگی شەقڵاوە - کاکە زیاد - شێخ تحسین یەزیدی - بەهرامی وەستا عبدەی ئاسنگەر - شێخ جەلال بەگ یەزیدی - منداڵەکان بارزان کاکە زیاد - ئاراس کاکە زیاد ) .

0 تعليقات