وێنەی بیرمەند مسعود محمد بە جلی کوردی:


 وێنەی بیرمەند مسعود محمد بە جلی کوردی:

مسعود محمد لەبارەی حوکمڕانی چی ووت:؟
بیرمەند و فەیلەسوف مسعود محمد دەڵێ من ناکەنە سەرۆک بەڵام ئەگەر کوردستان بدەنە من بۆ ماوەی (١٠) ساڵ حوکمدارێتی کوردستان دەدەمە وڵاتێکی پێشکەوتو بەڕێوەی ببات هەرچی ویستی با بیبات لەو ماوەیەدا ئەگەر میلەتەکەم نان و پیازیش بخوات هەر قازانجە چونکە بونیادی وڵاتەکەم بۆ دادەمەزرێنێت و فێری ئەزموونی حوکمڕانی دەبین ،
لە دووای ڕاپەڕینی ساڵی (١٩٩١) بەر لەوەی هەڵبژاردن بکرێ و بەرەی کوردستانی دروست بکرێت و حکومەتی فــفــتی بــە فــفــتی دامەزرێ ، بیرمەندو فەیلەسوفی کورد ( مسعود محمد ) پێی ووتن فەرمانڕەوایی کوردستان بسپێرن بە : ( یەکێ لە وڵاتە پێشکەوتوەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی دە ساڵ وە لەو ماوەیەدا ئەگەر میللەت نان و پیازیش بخوا هەر قازانجە ) . لێرەدا لە شرۆڤەکردنی ئەو ڕایەی زانای ناوداری کورد مسعود محمد ئەوەمان پێ دەڵێ : لە ڕووی شێوازی بەڕێوەبردنی حوکمڕانی کوردستان لە بوارەکانی ، کۆمەڵایەتی ، ئابوری ، سیاسی ، ئاینی ، ڕۆشنبیری و فەرهەنگیەوە ) هتد ، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە گرینگی بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و کارەباو ئاو بدرێ ، هەروەها دێهاتەکان ئاوەدان بکرێنەوە ، ڕەشنوسێکی دەستور ساز بکرێ و هەموو چەمکە کۆمەڵایەتیەکانی تێدا بگرێتەوە .

0 تعليقات