کۆیەو بەفرەکەی ساڵی ( ١٩٥٩ )
واتە وێنەکە پێش ( ٦۲ ) ساڵ گیراوە :
جیاوازی بەفر بارینی جاران و ئێستا :
جاران بەفر کە دەباری ئەو شەوە تا بەیانی دەبوو چەند جارێک بەفر ڕاماڵن لەسەر بانەکان چونکە بەفرێکی یەکجار ئەستور دەباری هەتا خەڵک لە سەر بانەوە خۆی فڕێ دەدا کۆڵان و عەزیەتی نەدەگەیشتێ ، خەڵکی ئەو کاتیش خەڵک بە هۆی ئەوەی سەیارەی کەم بوو شوێنەکانی تریش دوور بوون وەک ( هەیبەسڵتان و چنارۆک ) خەڵکی کۆیە بە تایبەتی گەنجەکان بە کچ و کوڕەوە روویان دەکردە حەمامۆک لۆ خۆشی و شەڕە بەفر کاتەکی خۆشیان بەسەر دەبرد .

0 تعليقات