دڵداری شاعیر ( ١٩١٨ - ١٩٤٨ ) .
یادی ( ۱۰۱ ) ساڵەی لە دایک بوونی شاعیری نەتەوەیی ( دڵــــدار ) با بـــــــە شکـــۆ ڕاگرین .
شاعیری شۆڕشگێڕی نەتەوەیی ( دڵدار ) خاوەنی سرودی نیشتیمانی ( ئەی ڕەقیب ) لە چەند دێڕێک‌دا .
* دڵداری شاعیر ناوی تەواوی ( یونس رووف محمود مەلا سەعد ) ە لە ( ٢٠ / ٢ / ١٩١٨ ) لە دایک بووە ، لە بنەماڵەی ( خادم السجادەین ) ە ، دایکی ناوی ( زەهوە خورشید ئەفەندی یە ) عەلەم زادەن و لە زەهاوەوە هاتونەتە قەراغ زێی کۆیەوە ، تا حاجی حاجی قادری کۆیی لەم فامیلیایەیە ،،،، ئەم تیرەیە لە ( کانی لەلە - سێ گردکان - سێ کانی - ئۆمەر گومبەت ) دائەنیشن بە دەربەندی دەناسرێن بە زوبانێک قسە دەکەن کە نزیکی ( باجەلانی ) یە .
* دڵداری شاعیر قدومی بەخێر بووە هەر لە کاتی لە دایک بونی بووە هۆی نەمانی گرانیەکە .
* دڵدار بەهۆی چالاکی و لێهاتوویی کارامە لە سیاسەتدا ساڵی ( ١٩٣٨ ) دەبێتە سکرتێری حیزبی ( هیوا ) تا ساڵی ( ١٩٤٤ ) بە هۆی تێکچوونی بەرەی فاشیەتی و گۆڕانکاری گەورەی سیاسیەوە ڕێبازێکی تری سیاسی بگرێت و ساڵی ( ١٩٤٦ ) دەچێتە ناو حیزبی ( تحرر ) .
* دڵداری شاعیر جگە لە زمانی کوردی چەند زمانێکی تریشی زانیوە وەکو ( عەرەبی - تورکی - ئینگلیزی - فارسی ) .
* دڵداری شاعیر توانیویەتی لەو تەمەنە کورتەدا ( ٥٩ ) کتێب بنوسێت و وەرگێڕێت یەکەم کتێبیشی لە ساڵی ( ١٩٣٨ ) بووە بە ناوی ( مجلة القضاء ) .
دڵداری شاعیر دووای ئەوە لە ساڵی ( ١٩٤٥ ) ( کۆلجی حقوق ) تەواو دەکات و لەگەڵ ئاسەفی برای لە کۆیە نیشتەجێ دەبن لە ساڵی ( ١٩٤٨ ) کاربەدەستانی میری داوای لێ دەکەن بببێ بە مدیر ناحیەی ( سەنگەسەر ) و لە هەمان کاتیش‌دا ببێتە وەکیل قایمقامی ( پشدەر ) بەڵام دڵدار داواکە ڕەتدەکاتەوە .
* دڵدار لە تەمەنی ( ١٥ ) ساڵیدا دەستی بە خوێندنەوەی کتێب کردوە کە ئەوکات پۆلی پێنجی سەرەتایی بووە متالعەی ووردی ( دیوانی حاجی قادری کۆیی ) کردوەو زۆربەی شیعرەکانی لەبەر کردوە شاعیرانی تریش وەکو ( عەونی - راجی - عاسی - حسینی ) .
* دڵداری شاعیر بۆ دوواجار لە ( ١٢ / ١١ / ١٩٤٨ ) کە تازە لە نەخۆشیەکەشی ڕاست ببۆوە بۆ هەندێ کاروباری خۆی دەچێتە هەولێر لەگەڵ هاوڕێکەی ( عومەر حەبیب ) لە یانەی فەرمانبەراندا نان دەخۆن و دەڕۆنە سینەما ( حمرا ) جا هەندێ دەڵێن گوایە دڵدار دەرمان خوارد کراوە هەندێکیش دەڵێن نەخێر بەهۆی ئەو بیبەرە سۆرەوە بووە کە خواردویەتی چونکە لەو ڕۆژەشدا بە ٤ بۆ ٥ کاتژمێر بەڕێوە دەبێت بۆ هەولێر زۆر هیلاک دەبێت و بەو خواردنەش ( تصموم ) دەکات ئەو شەوە بێ بەختی دڵداری شاعیر ( نەخۆشخانە پزیشکی خەفەری لێ نابێت و دڵداری گەل و نیشتیمان کۆچی دوایی دەکات .
_______________
{{ سرودی ئەی ڕەقیب وەک خۆی }}
ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان
نایشکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی ڕه‌نگی سوور‌و شۆڕشین
سه‌یری که خوێناوییه رابردوومان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپێ وه‌ک دلێر
تا به خوێن نه‌خشی بکا تاجی ژیان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
ئێمه رۆڵه‌ی میدیا و که‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان هه‌ر نیشتمان
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکه‌مان
لاوی کورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه
گیان فیدایه، گیان فیدا هه‌ر گیان فیدا
که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، کورد زیندووه،
زیندووه قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاکەمان .
______________

0 تعليقات