گۆڕانکاری ڕوپێوی کۆیە لە ساڵی ( ۱۹٥۷ تا ۲۰۰۲ ) :


 گۆڕانکاری ڕوپێوی کۆیە لە ساڵی ( ۱۹٥۷ تا ۲۰۰۲ ) :

ڕووبەری قەزای کۆیە لە نێوان ساڵانی ۱۹٥۷ تا ساڵی ۲۰۰۲ بەهۆی ئەنجامی بارو دۆخی سیاسی چەند جار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە .
لە ساڵی ( ۱۹٥۷ ) ڕووبەری قەزاکە بریتی بوو لە ( ۱۹۸٤ ) کم۲ کە تەنها لە دوو یەکەی کارگێڕی پێکهاتبوو ئەویش ناحیەکانی سەنتەرو ( تەق تەق ) ، لە ساڵی ( ۱۹٦٥ ) ڕووبەری قەزاکە گەیشتە ( ۱۹۳۷ ) کم۲ ، لە ساڵی ( ۱۹۷۷ ) ڕووبەری قەزاکە فراوان دەبێ و دەگاتە ( ۲۰٦٤ ) کم۲ ، وە لە ساڵی ( ۱۹۸۷ ) بەهۆی بارو دۆخە تەنگژە سیاسیە ڕووبەری قەزاکە بچوک دەکرێتەوە بۆ ( ۱۹۹٤ ) کم۲ ئەمەش بەهۆی گۆڕینی هەردوو ناحیەی شۆڕش و تەق تەق بۆ گوند و گۆڕینی کۆیە لە قەزاوە بۆ ناحیە ، بەڵام دووای ڕاپەڕین لە ساڵی ( ۱۹۹۲ ) کۆیە دەکرێتەوە بە قەزاو هەردوو ناحیەی تەق تەق و شۆڕش لە گوندەوە دەکرێنەوە بە ناحیەو سەر بە ئیدارەی قەزای کۆیە دەبن ، وە هەروەها لە ساڵی ( ۱۹۹۹ ) ناحیەی ئاشتی بڕیاری دروستکردنی دراو خرایە سەر قەزای کۆیە بەم جۆرە ڕوبەری کۆیە فراوان دەبێ و تا ساڵی ( ۲۰۰۲ ) گەیشتە ( ۲۰٥۲ ) کم۲ بەم شێوەیەش دەکاتە ۱۳٪ ی ڕوبەری پارێزگای هەولێر کە شاری کۆیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە پارێزگای هەولێرە .

0 تعليقات