مێژوی بنەماڵەی ( جەلی زادە ) کان
ئەم بنەماڵە لە سەدەی (١٨)م دێنە کۆیە :
بنەماڵەی جەلیزادان لە بنەڕەتدا دەچنەوە سەر ( شێخ ابراهیمی جەزیری ) کوڕێکی شێخ ابراهیم ناوی ( ئەبو بەکر بووە ) کە لە جەزیر و بۆتانەوە دێتە گوندی ( بێگەڵاس ) ئەو ئەبو بەکرە بە ( حاجی گەزۆ ) ناسراوە .
مەلا ابراهیم کوڕی مەلا حەسەن کوڕی مەلا میرزا کوڕی حاجی گەزۆی بێگەڵاسی دێتە گوندی ( شیواشان ) مەلا ابراهیم کوڕێکی دەبێ بە ناوی ( مەلا محمد ) مەلایەکی زاناو دانا بووەو زۆر عیلمی پێ بووە دوو کتێبیش بە خەتی خۆی نوسرایتەوە لە ناو کوردان بە ( مەلازادەی شیواشان ) ناودەبرێ و دەناسرێت مەزارەکەشی هەر لە گوندی شیواشانە .
- مەلا زادەی شیواشان ( ١١ ) کوڕو کچی هەبووە بەناوەکانی ( مەلا عبداللە - ئامینە خان - عسمان - سوڵتانە - خەیالە - یوسف - مەلا احمد - محمود - مەلا عبدالرحیم ) مەلا عبدالرحیم دوو کوڕی ڕوو دەکەنە ( شام و حلب ) ( مەلا عبداللە ) ڕوو دەکاتە گوندی ( جەلی ) لەوساوە ئەو بنەماڵە بە ( جەلی زادە ) ناو دەبرێن ) و مەلا عبداللە بە کاکی جەلی ناوبراوە نازناوی ( کاک ) لە کوردستان بە ( ٣ ) کەس گۆتراوە ( ١ - کاکی زێوێ ٢ - کاکی هیرانێ ٣ - کاکی جەلی ) .
هاتنی ئەم بنەماڵەیە بۆ کۆیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ( حەڤدەم ) لە ساڵی ( ١٧٩٥ ) ( عبدالرحمن پاشای بابان ) داوا لە ( مەلا عبدالڕحمن ) کاکی جەلی دەکات بێت بۆ کۆیە پێنج گوندیشی بە دیاری دەداتێ گوندەکانی ( پێبازۆک - چنارۆک - قەسرۆک - هیزۆپ - جەلی ) لەوساوە ( مەلا عبدالرحمن ) گوندی جەلی جێدەهێڵێت و ڕوو دەکاتە ( کۆیە ) .
لەم بنەماڵە زۆر زاناو داناو فەیلەسوف و مەلا هەڵکەوتون کە تاکو مێژو غەدرێکی گەورە دەکات ئەگەر لەبیریان بکات بەشێک لەوانە ( مەلا عبداللە جەلی زادە - مەلا عبدالرحمن - مەلا ئەسعەدی جەلی زادە - شێخ نورەدین جەلی زادە - مەلا محمدی جەلی زادە - مسعود محمد - قوبادی جەلی زادە )
( مەلا محمدی جەلی زادە - مەلای گورە ) جگە لەوەی مەلا بووە یەکێک بووە لە داناو زاناکانی میلەتی کورد خاوەنی گەورەترین مەعریفەو زانست بووە - وە یەکەم کەس بووە تەفسیری قورئانی پیرۆزی کردووە - جگە لەمانەش زیاتر لە ( ٥٠ ) مەلای ناودارو زانای پایە بەرز لەسەردەستی ئەو پێگەیشتون و ئیجازەیان لێ وەرگرتوە لەوانە ( مەلا فەتحوڵای هەرتەل - مەلا سدیق نازەنینی - مەلا مەعسوم خدر هەورامی - مەلا ئەبو بەکر - مەلا سادق - مەلا سلێمان - مەلا قادری کانی دەربەندی - مەلا حمید عەسکەری ) .
بنەماڵەی ( جەلی زادان ) ڕۆڵێکی گرینگیان بووە لە پەروەردەو زانست و ئیدارەی دەوڵەت یەکەم ( مفتی کۆیە ) لەسەردەمی دەسەلاتی ( نەزیف پاشا ) ساڵی ( ١٩١٢ ) جەلی زادە بووە .

0 تعليقات