ساڵی ۱۹٤۱ کێ جووی پاراست لە کۆیە :

 وێنەی جوەکانی کۆیە ساڵی ۱۹۳۱ گیراوە:


ساڵی ۱۹٤۱ کێ جووی پاراست لە کۆیە :
لە ساڵی ١٩٤١ دووای بە دەسەلات بوونی نازیەکان ئەفسەرێک بەناوی (ڕەشید عالی گەیلانی) هاتە ڕیزی نازیەکان و فەرمانی کۆکوژی جولەکەکانیدا لە مانگی حوزەیرانی هەمان ساڵ کۆمەڵ کوژیەکە دەستی پێکردو نزیکەی (٥٠٠) جوو لە بەغدا کوژران ، فەرمانەکە گەیشتە شاری کۆیەش ، وە جوەکان بە چەندین شێوە پەلامار دران بەردباران و جنێو پێدان و هەڕەشەو هتد،، پێمان گوترا کە تەنیا (٣) ڕۆژمان ماوە هەموو سەر دەبڕێین و ژنەکانمان دەست بەسەردا دەگیرێ لەو کاتەدا گوێم لە باوکم بوو بە دایکمی دەگووت ڕادەکەم بۆ شاخەکانی ناوچەی (پشدەر) هاوڕێی موسڵمانم هەیە لەوێ بەڵام نەیتوانی ڕابکا چونکە چوار دەوریان ئابڵوقە درا بوو ، بارو دۆخەکە زۆر ئاڵۆز بوو سەرۆکەکانی کۆمەڵگەی جولەکان (ساڵح مۆشکە ، فەرەج بایەزۆرا ، نوریەل ئیسحاق شمۆێل) چوون بۆ لای کاکە زیاد کوڕی حەماغای کۆیە و مەلا حەوێز کاکە زیاد پاسەوانی نارد بۆ کۆمەڵگەی جولەکان و خەڵکی ئاگادار کردەوە هەر کەسێک دەستدرێژی بکا بۆ سەر جولەکە بە توندترین شێوە سزا دەدرێ ، لە هەمان کاتیش ئینگلیز هاتنە ناو عیراق و ڕەشید عالی گەیلانی هەڵات و بارو دۆخەکە دامرکاوە ، بەڵام ڕق و کینە دژ بە جولەکە بەردەوام بوو لەهەر دەرفەتێک ڕەخسابا دەکەوتینە بەر شاڵاوی جنێودان و سوکایەتی بێ ئەوەی جیاوازی بکەن لە نێوان گەورەو مناڵ ، کچەکانمان هەڵیان دەدا دوورکەونەوە لەشەقام لەترسی ڕفاندن ، جولەکەیان بە بێ (باوەڕو کافر) دادەنا لەبەر ئەوەش بوو نەیان دەویست فێری زمانەکەمان بن کە زمانی (عیبری)ە بە پێچەوانەشەوە ئێمە فێری زمانی ئەوان بووین ، ئەو پەیوەندیەی دوایی نێوانمان پشتگیری لەو راستیە دەکا لە ساڵی (١٩٤٠) پیاوێک بە ناوی (ساسۆن) کە تازە (٢) مانگ بوو ژنی هێنا بوو کوژرا ، چونکە داوای بتڵێک ئارەقی کرد لە کەسێک کە قەرزاری بوو لە جیاتی قەرزەکە بیداتێ ئەویش دایە بەر دەستڕێژو کوشتی لە ناو ماڵەکەی خۆیدا ، حکومەتیش هیچ ڕێگایەکی یاسایی نەگرتە بەر کە وەک مانگی چواردە تاوانبار دیار بوو ، ئەو هەڕەشەی کۆکوژیە کە ڕوویدا لە کۆیە هەندێ پیاوی باش و دۆستی جولەکان هەبوون کەوتنە پارێزگاری کردن لێمان و نەیان هێشت زیان بە هیچ یەکێمان بگات ئەوانە ( ئاوڕەحمانە شێتە ، نافز جەلال ، کاکە زیادی کوڕی حەماغای گەورە ، جەواد حەوێزی کە دایکی جولەکە بوو بەناوی سارێ ، جەمیل ئاغا ، مەلا حەوێز) وە ئەوەی شایانی ووتنە کە جەنابی مەلای گەورە ( مەلا محمدی جەلیزادە ) ڕۆژی هەینی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە هیچ کەس نابێ بە هیچ شێوەیەک ئازارو ئەشکەنجەی جولەکە بدا ، ئەو پیاوە بەڕێزە دۆستێکی دڵسۆزی (حاخام ئیسحاق باوکی حاخام نەسیم) نەبوو خوا بە بەهەشتی شاد بکات .
سەرچاوە / کتێبی ژیانی ژنە جولەکەیەک لە کۆیەو ئیسرائیل .

0 تعليقات