وه‌ك هه‌ر یاریه‌كی تر كه‌له كوردستان و جیهانیش باوه له‌وانه ( دۆمینه، تاوڵه، دامه، شه‌تڕه‌نج ) هاووڵاتیان كاته‌كانی خۆیانی پێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، مه‌سیحیه‌كانیش یاریه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه به‌ناوی ( كۆسانێ ).
د. هاوژین سڵێوه كه هاووڵاتیه‌كی مه‌سیحیه‌و دانیشتوی گوندی هه‌رمۆته‌ی سه‌ربه كۆیه‌یه وه‌ك یاریزانێكی ئه‌و یاریه به یاری ( كۆسانێ ) زۆر له مێژه له گوندی هه‌رمۆته ده‌كرێت و مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 400 ساڵ پێش ئێستا.
وتیشی: بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م یاریه شه‌وانه كۆده‌بینه‌وه‌و به دوو كه‌س یان چوار كه‌س یان شه‌ش كه‌س یاریه‌كه ده‌كه‌ین.
كۆسانێ بریتیه له پارچه ته‌خته‌یه‌ك كه درێژیه‌كه‌ی 30 سم و پانی 20 سم و له سێ به‌ش پێكهاتوه، ( ته‌خته، سوار، چار ) له 12 كون پێكدێت كه‌به‌مانای 12 سواره‌ی مه‌ریوان یه‌ت، ئه‌م یاریه ته‌نها مه‌سیحیه‌كان ده‌یزانن، له راستیشدا ئه‌م یاریه ده‌بێت له قوڕ دروست بكرێت به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی گواستنه‌وه‌ی له 1970 كرا به ته‌خته كاوه عه‌بدوڵڵا/ كۆیه
0 تعليقات