دامەزراندنی فەرمانگەی ئاوو ئاوەڕۆکانی کۆیە :
ڕاکێــشانی ئـــاوی ( تەق تەق ) بۆ شاری کــۆیە :
فەرمانگەی ئاوی کۆیە لە ساڵی (۱۹۷۹) لە شارەوانی کۆیە جیا بۆوە ، یا دەکرێ بڵێین بووە فەرمانگەیەکی سەربەخۆ ، ( سلێمان عبدالکریم ) وەکو یەکەم بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی کۆیە دانرا ، وە ( حەمە سعید عسمان ) بە ( قارٸ مقیاس ) دانرا ، دوواتر چەند کەسێکی تر دامەزران بۆ فەرمانگەکە ، وەکو ( کمال جلال بە پیشەی مڕاقب - خوا لێخۆشبوو ساڵح حەوێز بە پیشەی ئەمین صندوق - وشیار خەزایی بە پیشەی عەداد - فریاد معەرف اغا کارمەند ) .
شـوێن و هەیکەلی فەرمانگەکە بۆ یەکەمجار و ڕاکێشانی ئاوی تەق تەق بۆ شاری کۆیە :
بۆ یەکەمجار کابینەیەکیان لە هەولێر بۆ دێت و لە سەر ڕێگای نەخۆشخانەی کۆیە کابینەکە جێگیر دەکرێت و دەبێتە فەرمانگەی ئاوی کۆیە دوای ئەوە چەند فەرمانبەرێکی تر دامەزران بۆ فەرمانگەکەو پڕۆژەی ئاوی ( تەق تەق ) وە چەند بەڕادی ئاوو کرێکار دامەزران بۆ پڕۆژەکە لەوانە ( مام حەسەن بەشیر - عەزیز کانی کوردەیی - مام جەلیل - کاک بەکر و فەتحی و حەمەی قالە ڕەش و مام حاتەم و خلد تۆبزاوایی و عسمان گۆپتەپەیی و هەندێکی تر ) کەرەستەو ئالاتی پێویست لۆ فەرمانگە وەکو پێویست نەبوو ئەوەی هەبوو بە زەبری هێزو بازو کاری پێ دەکرا .
تێبینی زۆر سوپاس بۆ برای ئازیزم ( کاک پشتیوان بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی کۆیە لە ساڵی نەوەکان ) .

0 تعليقات