وێنـەیەکی بڵاو نـەکراوەی سـاڵی ( ١٩٧٣ ) :
کورتەیەک لە پڕۆفایلی ( وەستا حسێنی بەننا )
کۆیە کە شارێکی شارستانیەو مێژویەکی کۆنی هەیە چەندین قەڵاو خان و قەیسەری و باڵەخانەی کۆنی هەیە کە لە ڕوی نەخشەسازیە جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو سەردەمەی ئێستا زۆربەی خانی و باڵە خانەو شوێنەوارەکانی کۆیە ( گومبەت و تاق و قولە ) بووەو لەبەردو گەچ و قسڵ دروست کراون بۆ ئەمەش وەستاو کرێکاری تایبەت بەخۆیان هەبووە یەکێک لەو وەستایانە وەستا حسێنی بەننایە و لە ژیان ماوە .
ئەو شوێنەوارانەی بە دەستە زێڕینەکانی ( وەستا حسێنی بەننا ) نۆژەن کراینەوە ( قشڵەی کۆیە – چوارتاقانی گۆڕستانی کەکۆن – قەیسەریان – حەوشی گەورە – چوارتاقانی شەهیدان – خانوی کەمالی حاجی مەجید ) .
ناوی تەواوی وەستا حسێن ( حسین خضر حسین ) لە شاری کۆیە گەڕەکی قەسرێ لە دایک بووە ، کوڕی ( مام خدری ئاشەوان ) بوو ئاشی ( ئاویان ) هەبوو لە قەسرێ بەرامبەر ( قەسری کاکە زیادی کۆیە ) هەر لە منداڵیەوە خەریکی کرێکاری و خوێندن و باغەوانی بووە ،
دوواتر دەبێتە شاگرد لای وەستا ( حەوێزی حەمەد بەننا ) و لەسەر دەستی ئەو فێر دەبێت ، لە ساڵی ١٩٧٤ چەک بۆ شۆڕش هەڵدەگرێت و دەبێتە نهێنی ڕێکخستنی شار ، باوکی ( چوار کوڕو کچێکە ) و تا ئێستاش لە ژیان ماوەو بەردەوامە لە خزمەت و نۆژەن کردنەوەی گومبەت و شوێنەوارە ڕوخاوەکانی کۆیە .
وەستاکانی کۆیە ( بەننا ) ئەوانەی لە ژیان نەماون :
( وەستا حەوێز حەمەد – وەستا واحێد حمدامین شاکر – وەستا حەوێز گۆمەشینی – وەستا فەتحی – وەستا ڕشیدی حاجی عبود – وەستا عمری حمدامین شاکر – وەستا مشیر هەمزە – وەستا حاجی ڕەزا – وەستا ئیسماعیل ) .
وەستاکانی کۆیە ( بەننا ) ئەوانەی لە ژیان ماون :
( وەستا حسێنی مام خدر – وەستا ڕزگاری وەستا ڕشید – وەستا ئازادی وەستا ڕشید – وەستا زرار سلێمان – وەستا غفور – وەستا ڕەزا – وەستا حسێنی بەننا ) .
ـــــــــــــــ

0 تعليقات