مام خدری ئاشەوان ساڵی ١٩٣١ لە دایک بوو ٢٠١٩ کۆچی دوایی کرد .
مام خدرحاجی امین صالحی (مام خدری ئاشەوان)
-١٩٣١ لە دایکبوو لە ۲۷ / ٤ / ۲۰۱۹ کۆچی دوایی کرد
- مام عەمان ٦٣ ساڵ لەم ئاشە کاری کرد
مام خدر حاجی امین ساڵحی ناسراو بە (مام خدری ئاشەوان) لە ساڵی (١٩٣١) لە دایکبوو پیاوێکی قسەخۆش و کەسایەتیەکی مەشهوور بوو هەمیشە بیر‌و باوەڕی ئەوە بووە بەهێزو بازوو ئارەقەی نێو چاوانی خۆی بژیت (٧٦) ساڵی تەمەنی سەرپەرشتی کردن و کارکردن بوو لەم ئاشە کە لە باوکیەوە بۆی جێماوە کە ئەم ئاشە لە ساڵی (١٩٢٧) دانراو لە ساڵی (١٩٢٨) کەوتە کار.
مام عەمان و مام گورگیس و مام یوسف ) کە لە برایانی مەسیحی بوون ڕۆژگارێکی درێژ کاریان کردووەو ئاشەوان بوونە لەم ئاشە مام عەمان (٦٣) ساڵ کاری کردووە لەم ئاشە ، وە لە ساڵی ١٩٤٢ تاکو ١٩٤٥ دوو وەستای موسڵاوی بە ناوەکانی ( وەستا محمود و وەستا مجید ) کاریان چاککردنەوەی ئامێری ئاشەکە بووە تاکو مام خدر خۆی شارەزایی پەیدا کردووە .
لە ساڵی ۲۰۱۷ و ۲۰۱۸ ستافی شەریکەی (ڕیستۆن) لە وڵاتی بەریتانیاوە (٣) جار سەردانی ئەم ئاشەیان کردوو بە بڕی (٣،٦٠٠،٠٠٠) پاوەند نرخاندیان کە دەکاتە نزیکەی (٤) ملیۆن دۆلار بەڵام مام خدر ڕازی نەبوو چونکە یەکەم ئاشی ئاگری بووە لە کوردستان و عیراق تاکو ڕۆژگاری ئەمڕۆش لەکاردا بووەو ئامێرەکەی لەکار نەکەوتووە .
ئاشی مام خدر له 13ی شوباتی 1928 له كۆیه دامه‌زراوه‌و تاكو ئه‌مڕۆ له كاركردن به‌رده‌وامه .
ئه‌م ئاشه له‌م به‌رواره‌وه له لایه‌ن حاجی كاكه‌مین صاڵحی كه ده‌كاته باوكی مام خدر دانراوه‌و له‌و كاته‌وه تاكو ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ به به‌رده‌وامی كارده‌كات و به‌رده‌وامیشه و به ئاشی مام خدر ناسراوه. هاوڵاتیان ئێستاش بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان كه بریتیه له ئاماده‌كردنی باراش و خوارده‌مه‌نی هاڕدراو له دانه‌وێڵه ڕوو له‌م ئاشه ده‌كه‌ن وه‌كو (جۆره‌كانی ئارد، گه‌نمه كوتاو، ساوار، بڕوێش-بڕووش، قه‌له‌خه‌رمان، نیسك، ئاری نۆك، برنج ) ،، هتد
ئه‌م ئاشه ده‌كه‌وێته ناو چه‌قی شاری كۆیه به‌رانبه‌ر قشڵه‌ی كۆیه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری (٨٠١) مه‌تر دوجا دروستكراوه، ئامێر‌و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌م ئاشه له ماركه‌ی ئینگلیزین له شاری لینكۆڵن له وڵاتی به‌ریتانیا دروستكراون و مۆدیله‌كه‌شیان كۆنتره له‌و به‌رواره‌ی كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی بۆ كراوه، ئه‌م ئاشه به ( دیزڵ ) كارده‌كا
خه‌ڵكی و هاوڵاتیان له زۆر شوین و ناوچه‌ی جیاجیا‌وه ڕوو له‌م ئاشه ده‌كه‌ن وه‌كو (خۆشناوه‌تی، باڵه‌كایه‌تی، پشده‌رو بیتوێن، دۆڵی خه‌له‌كان، ناوچه‌ی شوان و شێخ بزێنی و به‌ستی شرغه و كه‌ركوك، ده‌شتی هه‌ولێرو كه‌ركوك، كۆیه‌و ده‌شتی كۆیه) ،، هتد .
چـــوار ســــاڵ بــەر لە ئـــەمڕۆ
پرســـەی بەست ئاسمانی کۆ
کوژایەوە چرای گەشی شار
پیاوی ساحێب دیوەخان و کار
لە لێدان کەوت دڵی پــــاکی
مەرد بوو لەژین پیاوێکی خاکی
دەست ڕەنگین و پیاوی سەنگین
خەڵک لە حزوریا بۆی ئەچەمین
کەس نەبوو ناوی نەبیستبێ
لە ئاش باراشی بۆی نەهاڕیبێ
ئەو مام خدری ئاشەوان بـــوو
لای خەڵک دیار‌و ناسراو بــــوو
پیاوێکی چاکەکارو دەست بڵاو
قسەی خۆش وەک بۆنی گوڵاو
ئێستا مەزاری لە گردی کەکۆنە
ئازیزانی لەدووری دڵ پڕ لەسۆنە
خوایە گۆڕت پڕ لە نوور بێت

0 تعليقات