ئەمساڵ خوێندن ڕاناگیرێت




🔹ئەمساڵ خوێندن ڕاناگیرێت  ..


لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا"د. ئالان حەمە سەعید" وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند : ئێمە پێداگری لەسەر مافە یاسایی و دارایی و کارگێڕییەکانی تەواوی فەرمانبەرانی کوردستان و مامۆستایان دەکەینەوە، لەگەڵ حکوومەتی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بە بەردەوام لەسەر هێڵن و لە گفتوگۆدا بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ نەبووە تاوەکوو قسەی لەسەر بکرێت ..


گوتیشی: ئەوەی هەیە بریتییە لەو پارە و خەرجییانەی کە دەگاتە هەرێمی کوردستان و بەسەر تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت بە مامۆستایانیشەوە، ناکرێت مامۆستایانی کوردستان ساڵێکی خوێندن بکەنە قوربانیی ئەم بابەتە 

وەزیری پەروەردە باسی لەوەش كرد: ئێستا چەند ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵی خوێندنی 2023 - 2024، لە کۆبوونەوەی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە، بەڵام تا ئێستا بۆ ڕاگرتنی خوێندنی ئەمساڵ لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا، هیچ بڕیارێک لە ئارادا نییە، بەڵکوو لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە  ..

0 تعليقات