زینی کۆیە هاوشانی سنەو مهاباد بوو :

 زیندروو ( ســەڕاج ) :


زینی کۆیە هاوشانی سنەو مهاباد بوو :
نەوەی ئێستا لەوانەیە نەزانی ( زین ) چیە یاخود بۆچی دروست کراوەو بەکار هاتوە کە لەپێشدا پیشەیەکی زێڕین و لە باو بووە لە ( شاری کۆیە ) دروست دەکرا هاوشانی سنەو مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆیە ( زیندرووی ) باش و بەناوبانگی هەبووە زینی کۆیە زۆر نزیک بووە لە زینی ( ئینگلیز ) ی .
( زین ) لە ئاسن و تەختە دروست دەکراو دوواتر بە چەرم دادەپۆشرا تەنیشتەکانی لە چەرمی ( گامێش ) دروست دەکرا کە پێیان دەگۆت ( قەڵتاغ ) کە زۆر جار بە خەیاتە یاخود ئاوریشم یان بە سانتین دەنەخشێندرا ، سەری زینەکە لە چەرمی ( گا ) دروست دەکرا ، کە پێی دەگۆترا ( قایش ) بن زین بەشێکی تری زین بوو لە لباد و چەرم دروست دەکرا بۆ ئەوەی پشتی ئەسپەکە ئازاری نەبێت ، زۆربەی کارەکانی ( زین ) بە دەست بوو بەهۆی دەرزیەکی ( ١٠ ) سانتیمەتری مەیلەو کەوانە ، درێشەکە ئالەتێکی دەم درێژی تیژ بوو دەسکی لە دار بوو بۆ کونکردنی چەرمەکە بەکار دەهات ، تاکو مەکینەی چەرم دروست بوو ئەو مەکینە کاری زیندروەکانی ئاسانتر کرد ، ئەوانەی ئەو پیشەیان دەکرد جگە لە دروست کردنی ( زین ) ئەمانەشیان دروست دەکرد ( کیفی دەمانچە ، فیشەکدانی تفەنگ ، قامچی ، ڕێشمە قایشی لغاو ، کیفی دووربین ، بەرگی مەتارە ، جزدان ، قایشی پشت ) زۆر شتی تریش .
ئەوانەی لە کۆیە سەڕاجیان دەکرد بریتی بوون لە ( ١ - وەستا ڕفیق ٢ - وەستا تاهیر ٣ - وەستا ڕەئوف ٤ - وەستا سعید تەها ) ، ببورن ئەوانەی ناویانم لەبیر کردووە دەتوانن ئێوە لە کۆمێنت ئاماژەی پێ بدەن بە سوپاسەوە .
زۆر سوپاس بۆ بەڕیز ( نوسەر کەمال اسماعیل

0 تعليقات