حوكمه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌و گه‌وره‌ییان
له‌م باره‌یه‌وه پێغه‌مبه‌ری گه‌روه‌مان (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووده‌ی زۆره. یه‌ك له‌وانه: جارێكیان دایكی ئیمانداران عائیشه (رض) لێی پرسی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) خوا غه‌زا كردن له‌هه‌موو كاره‌كان خێرتره ئه‌ی ئێمه‌ش غه‌زا نه‌كه‌ین؟ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی: نه‌خێر به‌ڵكو چاكترینی غه‌زا كردن حه‌جێكه كه به‌ڕێك و پێكی ئه‌نجامدرابێت. حه‌ج و عومڕه هه‌ردووكیان فه‌رزن و ڕوكنێكن له ڕوكنه‌كانی ئیسلام به‌ڵگه‌ش له‌م باره‌یه‌وه له‌قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌روه‌ها ئیجماعی زانایان زۆرن. له‌قورئانی پیرۆ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ((وَلِلَّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنْ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً وَمَنْ كَفَرَ فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْ الْعَالَمِينَ)) (آل عمران:٩٧) دروسته له‌جیات ئافره‌ت و پیاوی پیر فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن، دروست نیه ئافره‌ت به‌ته‌نها بێته ده‌ره‌وه بۆ حه‌ج یان عومڕه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی مه‌حڕه‌می له‌گه‌ڵدابێت.
میقات:
كات و شوێنی دیاریكراو بۆ نیه‌تهێنان ئیحرام به‌ستن به‌مه‌به‌ستی حه‌ج یان عومڕه.
میقاتی كاتی:
مانگه‌كانی ئیحرام به‌ستن بۆ حه‌ج بریتین له شه‌وال و ژوالقعده ده ڕۆژی یه‌كه‌م له‌مانگی ژولحجه، به‌ڵام عومڕه له‌هه‌ر كاتێكی ساڵدا بێت ده‌توانرێ نیه‌تی لێ بهێندرێ و ئه‌نجام بدرێت، ته‌نها ئه‌و ڕۆژانه نه‌بێت كه تێكه‌ڵاوی له‌گه‌لأ كاره‌كانی حه‌جدا ڕوو ده‌دات. میقاتی شوێنی (جێ میقات):
جێمیقات بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه، كه ده‌یانه‌وێ حه‌ج بكه‌ن ماڵی خۆیانه‌و له‌ماڵه‌وه ئیحڕام ده‌به‌ستن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی مه‌ككه نین. جێ میقاتی حه‌ج و عومڕه چه‌ند شوێنێكی دیاریكراوه به‌پێی ئاڕاسته‌ی سه‌فه‌ركردنی حاجیه‌كان. بۆ حاجیانی و عومڕه‌كارانی كوردستان، كه له‌ڕێگای مه‌دینه‌ی پیرۆزه‌وه دێنه مه‌ككه، ده‌بێت له (ابیار علی) ئیحرام ببه‌ستن و نیه‌ت بێنن.
حاجی له‌میقات چی ده‌كات؟
له‌میقات حاجی به‌رگی ئیحرام ده‌كاته به‌رو سوننه‌ته خۆی بشوات و بۆنی خۆی خۆش بكات، هه‌ر وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كردویه‌تی، واجبه له‌و كاته‌ی كه‌حاجی له‌ژێر ئیحرامدایه سمێڵی نه‌قرتێنێت و نینوكی نه‌قرتێنێت و موو له‌هیچ شوێنێكی له‌شی نه‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر توشی یه‌كێك له‌م كارانه‌ش بوو ئه‌وا ده‌بێت فیدیه بدات.
ئه‌و شتانه‌ی كه نابێت حاجی به‌هیچ جۆرێك بیانكات (قه‌ده‌غه كراوه‌كانی كاتی حه‌ج كردن)
١- له‌به‌ر كردنی جل و به‌رگ: بۆ پیاوان ده‌بێت سه‌ریان به‌ده‌ره‌وه‌بێت، ئافره‌تیش ده‌بێت ڕووی به‌ده‌ره‌وه‌بێت، له‌و كاته‌ی كه پیاو له‌ژێر ئیحرامدایه نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ری خۆی دابپۆشێت و ئافره‌تیش نابێ ڕووی خۆی دابپۆشێت.
٢- خۆبۆنخۆشكردن: له‌كاتی ئیحرامدا نابێ حاجی خۆی و جل و به‌رگی یان شوێنی خه‌وتنی بۆنخۆش بكات.
٣- نابێ مرۆڤی ئیحرام به‌ستوو قژ و ڕیشی خۆی چه‌ور بكات (ڕۆنی لێ بدات).
٤- نینۆك قرتاندن یان لابردنی موو له‌هه‌ر به‌شێكی له‌ش و به‌هه‌ر جۆرێك بێت قه‌ده‌غه‌یه.
٥- ماره‌بڕین حه‌رامه: ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌و كاته‌ی حاجی له‌ژێر ئیحڕامدایه حه‌ڕامه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامیشدرا ئه‌وا قه‌بوول نیه‌و پوچه‌ڵه.
٦- جیماع و پێشه‌كیه‌كانی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك حه‌ڕامه. ڕاوكردن و كوشتنی نێچیر له‌كاتی ئیحرام به‌ستندا قه‌ده‌غه‌یه، چونكه خوای گه‌وره له‌سوڕه‌تی (المائدة:٩٥) ده‌فه‌رمووێ: (يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لاَ تَقْتُلُوا الصَّيْدَ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ). بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو حاجی ئیحرام به‌ستوو نێچیرێكی كوشت ئه‌وا ده‌بێت فیدیه بدات.
٧- نابێت حاجی ئیحڕام به‌ستو هیچ ڕوه‌كێكی خۆرسك بقرتێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دڕكیش بێت. هه‌موو ئه‌و قه‌ده‌غه‌كراوانه بۆ ئافره‌ت و پیاو وه‌كو یه‌ك وان.

0 تعليقات