وێنەکە ساڵی (۱۹۳۰) گیراوە :


 وێنەکە ساڵی (۱۹۳۰) گیراوە :

مەلیک فەیسەڵ ، مەلیکی یەکەمی عیراق :
بە مەلای گەورەی کۆیە دەڵێ وەرە بەغداو لە کۆشکی پاشایەتی خۆم بژی ، مەلای گەورەش دەڵێ (میلەتەکەم پێویستی بەمنە دەبێ لە ناویان بم ئەگەر نان و پیازێکیش هەبێ بیخۆم لە ناو ئەوان موڕتاحم و نایەمە بەغدایێ) .
- چەند جارێک ڕوو لە مەلای گەورە (مەلا محمدی جەلیزادە) دەکرێ نامەیەک بۆ مەلیک فەیسەڵی یەکەمی عێراق بنێری خەرجی خۆیی و فەقێیەکانی بنێرێ ، مەلای گەورەش دەڵێ ( بەخوا بە نوکی گۆچانەکەم ئاو بۆ بنی دار هەنارێکی چنارۆک ڕاکێشم لە هەموو سەروەت و سامانی مەلیک بەلامەوە باشترو خۆشترە .
- مەلیک فەیسەڵ مەلیکی یەکەمی عێراق دەیەوێ لای ( مەلای گەورە ) بخوێنێ و تحسیلی عیلم بکات و بێتە کۆیە چەند مانگێک لای مەلای گەورە بێت ، بەڵام ڕێک ناکەوێت و مەلیک فەیسەڵ داوا لە مەلای گەورە دەکات بڕواتە بەغداو لە کۆشکی شاهانە بژیت و تەواوی خەرج و مەسروفاتیشی لەسەر مەلیک بێت بەڵام مەلای گەورە دەڵێت (میلەتەکەم پێویستی بەمنە دەبێ لە ناویان بم ئەگەر نان و پیازێکیش هەبێ بیخۆم لە ناو ئەوان موڕتاحم و نایەمە بەغدایێ .
وێنەیەکی مێژویی کە ساڵی ۱۹۳۰ گیراوە
ناوەکان (عەبدولڕەحمان خدر، بەڕێوبەری ناحیەی تەقتەق، مەلای گەورە، ساڵح بەگی ساحێبقڕان، قائیمقامی کۆیە، ڕاوەستاوەکان منداڵەکە کوڕی قائیمقام، مەجید نورەدین، محەمەد خەلیفە).

0 تعليقات