مەلای گەورەو زانست و خوێندەواری :


 مەلای گەورەو زانست و خوێندەواری :

ئایا مەلای گەورە جەمەدانی لەسەر بووە ؟
ساڵی ( ١٩٢٦ ) شاندێک لە کار بەدەستانی وەزارەتی ( مەعاریف – پەروەردە ) دێنە شاری کۆیەو سەردانی ( مەلای گەورە ) دەکەن سەیریان پێ دێت کە دەبینن مەلای گەورە مێزەری لەسەر نیەو بەڵکو جەمەدانی بەستووە ! ، لە لایەکی تریش سەریان لەوە سوڕماوە کە دەبینن لەسەر مێزەکەیدا کۆمەڵە کتێبێکی داناوە وەکو ( حیاة ناپلیۆن - سر تطور الامم - کوستاف لوبون - جمهوریە افلاتون - علم طبقات الارض - روح الاشتراکیە - العقل الباطن ) دانەری فرۆید ، ئەو شاندە سەیریان بەوە هاتووە کە چۆن زانایەکی ئاینی ئەم کتێبانە دەخوێنێتەوە ؟ مەلای گەورەش پێدەکەنێت و دەڵێ لاتان سەیر نەبێ عیلم هەر عیلمە ( چ لە ژێر سیدارە بێ یا شەفقە ، یاخود کڵاوو جەمەدانی بێ ) ئەوانە هەمووی مەزاهیری خاریجین بەڵام زانست لە ناو مێشک جێگیر دەبێ عیلم و زانست وەکو خواردنە بە درێژایی ژیان پێویستیت پێی دەبێت ئێوە کە پیاوانی پەروەردەو فێرکردنن نابێ بە مەزاهیر هەڵبخەڵەتێن زانست میراتی بەشەریەتە .

0 تعليقات