مانەوەی ئافرەت لە ماڵەوە باشترە لە دەرچوون ئەگەر بۆ مزگەوتیش بێت
عن ابن عمر - رضي الله تعالى عنه - قال: قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: " لَا تمنعوا نِسَائِكُم الْمَسَاجِد ، وبيوتهن خير لَهُنَّ
واتە : عەبدوڵای كوڕی عومەر دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی : ڕێگری لە ئافرەتەكانتان مەكەن لە چوون بۆ مزگەوتەكان , وە ماڵەكانیان خێرترە بۆیان .
روونكردنەوە : خێر لەوەدایە و پاداشتی زیاترە كە ئافرەتان نەچنە مزگەوت بەڵكو لە ماڵەكانی خۆیان نوێژ بكەن باشترە وە دایكە عائیشە (خوای لێ ڕازی بێت) دەیفەرموو : ئەگەر پێغەمبەری (صلى الله عليه وسلم) بیزانیایە كە ئافرەتان دوای ئەو چی یان داهێناوە سوێند بە خوا رێگری چونە مزگەوتی لێ دەكردن.
.jpeg)
0 تعليقات