داری کەندەکۆخ ساڵی ( ۱۹٦٥ )
داری ( کەندە کۆخ ) دەکەوێتە دەروازەی سەیرانگای ( حەمامۆک و کەندە کۆخەوە ) تەمەنی ئەو دارەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵەکانی ( ۱۸۰۰ ) واتە سەدەی ( ۱۹ ) نۆزدەهەم بە گوێرەی ئەو مێژوەی کە لە ساڵی ( ۱۸۱٥ ) دوو کارێز لەوێ لێدراون بۆ کشتوکاڵی و ئاوی خواردنەوەو کار پێکردنی ئاشی ئاو دەبێ لەو کاتانەش داری کەندەکۆخ بەسروشتی خۆی ڕوابێت .
کۆخە ڕەشەو داری کەندەکۆخ :
هەر کەسێک یا مناڵێک کۆخەی ڕەشەی گرتبــا دەیان بردە ژێر ئەو درەختەو مریشکێکی ڕەشیان لەگەڵ خۆیان دەبردو دەب و لەوێ مریشکە ڕەشەکە سەر ببڕن و بیدەن بە ماڵێک بۆ ئەوەی کۆخەکەیان چاک بێتەوە .
داری کەندەکۆخ و سەیران :
خەڵکی کۆیە بە تایبەتی بەهاران لە سەرەتای ناوەڕاستی سەدەی بیستەمەوە بە پێ دەڕۆیشتن لۆ سەیرانگای ( حەمامۆک ) تا دەمەو عەسرانێکی درەنگ جا بەپێ بە حوکمی ئەوەی ئەوکات سەیارە نەبوو یاخود زۆر کەم کچان و کوڕان بە دیلانێ ووتن .
کەندەکۆخ لە زمانی شاعیرو نوسەراندا بە درەختێکی خۆشەویست و پیرۆز ناو براوە .
داری کەندەکۆخ لە ساڵی ڕابردوو دوای زیاتر لە دوو سەدە تەمەنی توشی نەخۆشیەک بوو وردە وردە وشک دەبێت و بەرەو لەناو چوون دەچێت ، بەڵام ئەوەی جێگەی دەست خۆشیە کەسایەتیەکی خۆشەویستی شاری کۆیە بە ناوی ( ئاسۆ عومەر ) هەڵسا بە هەڵکەندنی چەند درتختێکی ( دار بەڕو ) لە ڕگەوەو ڕواندنەوەی لە تەنیشت ( داری کەندەکۆخ ) بۆ ئەوەی شوێنەوارو پیرۆزی ئەو درەختە وەک خۆی بمێنێتەوەو لەناو نەچێت لە هزرو بیرو خۆشەویستی خەڵکی ئەو شارەدا .
تێبینی / زۆر سوپاس بۆ ئەرک و ماندو بونی برای بەڕێز ( ئاسۆ عومەر ) بۆ ڕواندنەوەی کۆمەڵێک درەختی دار بەڕو لەکەندەکۆخ .

0 تعليقات