ساڵی (۱۷٤۹) سەربەخۆیی کۆیە ڕاگەندرا .


 ساڵی (۱۷٤۹) سەربەخۆیی کۆیە ڕاگەندرا .

ساڵی (۱۷۰۱)ز عەلی پاشا کرا بە پاشای لیوای کۆیه
له ساڵی (۱۷۰۱) ی زایینی عەلی پاشا ناوێک کرا بە پاشای لیوای (کۆیسنجق) دووای ماوەیەکیش (عەلی بەگ) بووە بە ئەمیری کۆیەو بەشداری لە شەڕی (افغاندا) کردیە کە شەڕێک بوو لە نێوان دەوڵەتی عسمانی و افغانیەکاندا ڕوویداوە ، لە ساڵی (۱۷٤۷) زایینی (عسمان پاشا) بە پاشای کۆیە دانراوەو (قۆچ پاشا) ش بە پاشای هەولێر بۆ زانین عسمان پاشای برای لە میرەکانی سۆران بوون نەوەک بابان ، عسمان پاشا بووەتە حاکمی کۆیەو هەریر و لە کاتی هێرشەکەی (نادر شا) بۆ سەر موصڵ (قۆچ بەگ پاشا) نادرشای لە نزیک موسڵ پاشە کشە پێکردووە ،
سەلیم پاشای بابان لە ساڵی (۱۷٤۹) زایینی لەگەڵ عسمان پاشای موتەسەڕیفی کۆیەدا ڕێککەوتن و جیا بوونەوەو سەربەخۆیی ناوچەکانی (کۆیەو سلێمانی) یان ڕاگەیاند .
( کۆیە لە ڕەوتی شارستانیەتدا )

0 تعليقات