نان و تایبەتمەندیەکانی نان لە کۆیە :
کولێرەی بە تەندور تەنها ئافرەتێک دەیکرد :
له کۆنه وه کۆیه زۆر نانه واخانه ی لێ بووه که نانیان دروست کردیه و خه ڵکه که بۆ نانی به یانی و نانی نیوه ڕۆ به کاریان هێناوه نانکردن له کۆیه تایبه ت مه ندیه کی خۆی هه بوو که له گه ڵ شاره کانی تر جیاوازای ته واوی هه بووه له تام و چیژ و ڕه نگ و بۆی ، بۆ نمونه ( ئه ستوکە به ڕون - کولێره به ڕۆن) ته نها له شاری کۆیه دروست ده کراو ئێستا که په لی هاویشتیه بۆ شاره کانی تر ، ئه ستوکی به قیمه که قیمه که ی به پیازو به هارات تێکه ڵ ده کراو جورێک بوو له پیتزا ئه ویش ته نها له کۆیه دروست ده کرا هه روه ها ئه ستوکی به هێلکه، ئه ستوک له زاراوه ی کۆیه (به کولێره )ده گۆترێ و ئه ستوکی به کونجی( کولیره ی به ته ندورته نها ئافره تێک له کۆیه ده یکرد به ناوی (خه جیجی حه مه گرانی ) له جیاتی ڕۆن ئاوی لێ ده درا ، نانێکی ترکه به ته ندور که پیی ده گوترا نانی ماده زۆربه ی نانه وایەکان ئه و نانه یان ده کرد ، ته ندوره کان به دار گه رم ده کران . هه روه ها زرۆبی و شلکێنه ش ده کرا ،ئه وه ی که زۆر باو بوو له هه موو ماڵێک ده ست ده که وت نانی تیری بوو که به سێر ( ساج ) ده کرا هه ویری نانی تیری به پێچه وانه ی نانه کانی تر پێویستی به هه ڵاتن و هه ویری ترش نه ده کرد ،به و جۆره هه ویره یان ده گوت ( فه تیر ) .
تێبینی / وێنەکە وەستا ( شەفیقی نانەوایە ) .

0 تعليقات