مێر منداڵێك به‌هۆی سۆشیال میدیاوه كوژرا
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی 12ی 2023، لە گوندێکی سەربە قەزای شێخانی سنووری پارێزگای دهۆک، به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی سۆشیال میدیاوه كوژرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مێرمنداڵه كوژراوه‌كه ناوی (ئەحمەد دەروێش)ه و ته‌مه‌نی 15 ساڵانه. بكوژه‌كه‌ش ناوی (و.ت.ز). هه‌ردووكیان خه‌ڵكی گوندی شێخ مەلوان_ی سەر بە قەزای شێخانن.
هێمن سڵێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، هه‌ر زوو بكوژه‌كه ده‌ستگیرا. ئاشکراشیکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رووداوەکە بەهۆی کێشە لەسەر خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بووه.

0 تعليقات