ئه‌سپ سواری خولیا‌و ئاره‌زووه كه هه‌ندێك له‌سوارچاكان بایه‌خی پێده‌ده‌ن له شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك گه‌نج ده‌ستیان كردووه به‌دروست كردنی كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی دواسواره‌ی كوردستان كه سه‌ربه‌خۆیه‌و چه‌ندین چالاكی و پێشبڕكێیان ئه‌نجامداوه.
سروود به‌كر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دواسواری كودستان له‌لێدوانێكی دا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌كه‌مان له‌ساڵی 2009 دامه‌زراوه له‌چه‌ند گه‌نجێك پێكهاتووین كه‌نمایش و پێشبڕكێ ده‌كه‌ین له‌كوردستان له‌چه‌ندین ڤیستیڤاڵ به‌شداریمان كردووه، چه‌ندین خه‌ڵاتمان به‌ده‌ستهێناوه له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌شداریمان له ڤێستیڤاڵ و نمایش كردووه.
وتیشی: ئامانجی ئێمه بره‌ودانه به كه‌لتوری باب وباپیرانمان كه هونه‌رێكی ڕه‌سه‌نی كوردییه، ده‌مانه‌وێت ئه‌م كه‌لتوره له‌یاد نه‌كرێت و هه‌ربه‌زیندوویی بمێنێته‌وه.
له‌ڕووی نرخه‌وه ئه‌سپ له 1000 دۆلاره‌وه هه‌یه تاكو 100 هه‌زار دۆلار، به‌گوێره‌ی جوانی و باشی ئه‌سپه‌كه نرخیان دیاری كراوه.
له‌ڕووی شوێنه‌وه كێشه‌وگیرو گرفتمان هه‌یه،شوێنمان نیه تاكو نمایش و چالاكی تێدابكه‌ین و وه‌ك پێویست بایه‌خ به ئه‌سپ نه‌دراوه.
کاوه عه‌بدوڵڵا







0 تعليقات