کۆیە وەک میرنشینەکی سەربەخۆ – ١٢١١ - ١٥٧٥
یا سەر بە میرنشینەکانی ئەردەلان و سۆران و بابان ؟
لە دووا دووای سەدەی دوانزەم و سەرەتای سەدەی سێنزەم هاوشان لەگەڵ سەرهەڵدانی میرنشینە کوردیەکاندا شاری مێژوو شارستانیەت ( کۆیسنجق ) لەو ڕۆژگارانەدا ( ١٢١١ – ١٥٧٥ ) وەک مەزنە شارێکی سەر ڕێگای بازرگانی و پایتەختەک لە ناو سنوری خۆرائاوای میرنشین ئەردەلان کە سنوری لە زنجیرە شاخی ( قورەداغ بەرەو گەرمیان ، لە شەنگار بۆ ئاوی سیروان بەرەو ڕۆژهەڵات و ناوچەی شارەزوور ، هەتا سنوری نوێی لەگەڵ هەولێرو کەرکوک ) .
شایەنی باس کردنە ئەم شارە دێرینەی ( کۆیسنجق ) کە بویتە هۆی دروستکردنی مێژویەکی پڕ لە شکۆمەندی پڕ لە کارەساتی داگیر کردن و وێران کردن و ڕزگاری و ئاوەدان کردنەوە بە ( شورەو قەڵاو قولـلە سەختەکان ) ی وەک میرنشینەکی سەربەخۆ شان لە شانی ڕۆژگاردا ، یا لە ناو میرنشینی گەورەی ( ئەردەلان ) وەک گەورە شارەک پێتەختەکەی لە ڕۆژگاری ( کڵۆڵ بەگدا ) کە ( ٢٣ ) ساڵ فەرمانڕەوایی ئەردەلانی بینیوە .
بەڵام ڕۆژگاری دژوارو نالەبار بۆ ( شاری کۆیە ) پیلان گێڕان و دەستدرێژی عوسمانلی لە ( بابۆل عالی ) بە ناوی ئاین و خەلیفەی ئیسلام بارو دۆخەکی ناهەمواری دروست کرد ، بۆیە میری ئەردەلان ( خدر بەگی دووەمی کوڕی الیاس بەگ ) لەبەر ئەوەی حەزی بە شەڕو ئاژاوە نەبووە بەشێک لە وڵاتەکەی خۆی شارباژێرو ( کۆیسنجق ) و هەریرو ڕواندزی بۆ دەوڵەتی عوسمانلی جێهێشتووە ، ساڵێکیش دووای ئەوە کۆیسنجق و میرسەیە دووچاری هێرش و داگیرکردن هاتن .
لە ساڵانی ( ١٤٧٠ ) بۆ ماوەیەک کۆیسنجق و وڵاتەکەی کەوتنە ژێر دەستی ( جەلائیریەکان ) .
سەرچاوە : کۆیە لە ڕەوتی شارستانیەتدا .

0 تعليقات