سنورو دیمۆگرافیای شاری کۆیە :


 سنورو دیمۆگرافیای شاری کۆیە :

کە مێژووی دروستبونی دەگەڕێتەوە بۆ (٢٥٠٠ ) ساڵ پێش زایین :
ساڵی بەقەزابوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( ١٩١٨ ) .
لەساڵی ( ١٩٨٧ ) له‌ ژێر كاردانه‌وه‌يه‌ك دژى بزاڤى بڵاوى پێشمه‌رگه، حكومه‌تى عێراق‌ كۆيه‌ى له‌‌‌ قەزا بچوككردەوە و كردى بە ناحیە.
دواتر بەپێی فەرمانێکی وزاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 372 لە ساڵی ( ٢٠ / ٤ / ٢٠٠٢ ) بڕیار بە دامەزراندنی ئەم قەزایە دراوە .
ئەم قەزایە لەم ناحیانە پێک دێت :
سـەنتەر( کۆیە )
شۆڕش ( دێگەلە )
ئـاشـتی ( خرابە )
تەقتەق
سکتان
سێگردکان
ئەم قەزایە ( ٧٠ ) کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر دوورە .
لەڕووی کارگێڕیەوە ئەم قەزایه لەگەڵ ( ١٠) یەکەی کارگێڕی جیاوازدا هاوسـنوورە کە هەندێکیان سەربە پارێزکای هەولێرن و هەندێکیشیان سەربە پارێزگای (سلێمانی و کەرکوک)ن ، هەریەک لە ناحیەکانی (هیران و سەڵاحەددین)ی سەر بە قەزای شەقڵاوە لەبەشـی باکووریدان ، و ناحیەکانی (خەلەکان)ی سەر بە قەزای دۆکان و چوارقوڕنە و بێتواتەی سەر بەقەزای ڕانیە لە خۆڕهەڵات و باکووری خۆڕهەڵاتیدا هەڵکەوتوون ، لەبەشی باشووریشدا لەگەل ناحیەی (ئاغجەلەر)ی سەر بە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی (شوان)ی سەر بە پارێزگای کەرکوک ، و لە ڕۆژئاوا وباکووری ڕۆژئاوایشدا لەگەل ناحیەکانی (کەسنەزان و دارەتوو و قوشتەپە )ی سەر بە قەزای دەشـتی هەولێر هاوسـنوورە .
مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە دەگەڕێتەوە بۆ ( ٢٥٠٠ ) ساڵ پێش زایین .
قەزای كۆیە بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە، ئەوانیش چیای باواجی و چیای هەیبەت سوڵتان .
ئەم قەزایە ( ١٢٦٠ ) م لەئاسـتی ڕووی دەریاوە بەرزە .
ڕووبەری گشـتی قەزای کۆیـە (٢٠٥١ ) کم ٢ کە دەکاتە ڕێژەی ( ١٣% ) ی ڕووبەری پارێزگای هەولێر ، بەپێی ساڵی ( ٢٠٠٩ ) .
بۆیەكەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ( ١٨٨٥ ) قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە.
كۆيه‌ ئێستا زانكۆيه‌كى لێیـە‌ له‌ ڕێكه‌وتی ( ١١ / ١٠ / ٢٠٠٣ ) دامه‌زراوه‌ له‌وكاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌یكردووه‌.
كۆیە زیاتر لە ( ٨٠ ) شوێنەواری هەیە لەوانە: خرابە، كلێسە، قەڵای شیلە، ئەسكی كۆیە، گوبتەپە، سكتای قەیسەری، باواجی،سماقۆڵی میرسەید، چنارۆك و حەمامۆك .
لەبارەی بنچینەی ناوی (کۆیە) بیروبۆچوونی جیاواز هەیه :
• کەریم شارەزا دەڵێت: ئەم ناوە لەبنەڕەتدا لە (کۆ)وە هاتووە بەبێ هیچ پاشکۆیەک کە بەواتای کۆبوونەوەی کۆمەڵێک خەڵک دێت لە ناوچەکەدا .
• هەندێکی تر پێیان وایە عەرەبە مسـوڵمانەکان یان عوسمانیەکان (ئاڵا ـ سنجق)ی پێغەمبەریان (د.خ) لەگەل خۆیان هێناوەتە کۆیە و لەسەر قەڵای (قووچ پاشـا) چەقاندوویانە .
• لەنێو کوردەکان خۆیاندا بە (کۆیە)وە لەنوسـراوە ڕەسمیەکان بە زمانی عەرەبی بە (کویسنجق) ناودەبرێت ، (سنجق) وشەیەکی تورکییە لەڕووی زمانەوەنیەوە واتای (ئاڵا) دەگەیەنێت .
تێبینی / قەزای کۆیە
یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای هەولێر لە باشـووری کوردستان.
ژمارەی دانیشتوانی ئەم قەزایە بە پێی مەزەندەی ساڵی ( ٢٠١٨ ) ی دەستەی ئاماری هەرێمدا ( ١١٩,٥٢٦ ) کەس بووە .

0 تعليقات