بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هەژدەمین خولی دەرچووانی زانكۆی كۆیە

 

بەڕێوەچوونی ئاهەنگی هەژدەمین خولی دەرچووانی زانكۆی كۆیە

هاوژین عەبدولواحید



دوێنێ، رێوڕەسمی هەژدەیەمین خولی دەرچوانی زانكۆی كۆیە ساڵی خوێندنی (2022-2023) لە هۆڵی فاكەڵتی پەروەردەی وەرزش بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە لێپرسراوانی حزبی و حكومی و سەرۆكایەتی زانكۆ و راگر و مامۆستایان و كەسوكاری خوێندكاران ئامادەبوون، 835 خوێندكار لە شەش فاكەڵتی زانكۆی كۆیە بڕوانامەی دەرچوونیان پێ بەخشرا.
رێوڕەسمەكە بە خوێندنەوەی سرودی نیشتمانیی ئەی رەقیب و ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و پێشكەشكردنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستیپێكرد، پاشان سوێندی یاسایی لەلایەن سەرجەم خوێندكارانی ئامادەبوو خوێندرایەوە، دواتریش چەند وتارێك پێشكەشكران و خەڵاتی سەرۆكایەتیی زانكۆ بەسەر یەكەمەكانی سەر ئاستی زانكۆ و بەشەكان دابەشكرا.

0 تعليقات