لافاوی عەدە بەرەک لە ساڵی ( ١٩٥٦ ) لە کۆیە


 لافاوی عەدە بەرەک لە ساڵی ( ١٩٥٦ ) لە کۆیە

لافاوەکەی عەدە بەرەک لە حوزەیرانی پەنجاکان :
تەرمی مام عبداللە دۆزرایەوەو هێسترەکەش نەدۆزراوە :
ناوەڕاستی ساڵی ( ٥٠ ) کان بوو لە مانگی ( حوزەیران ) هەورێکی ڕەش ئاسمانی کۆیەی پۆشی دای لە گرمو هۆڕی هەورو دایڕژاندە بارانێک لە مێژووی کۆیە بارانی بەو شێوە نەباری بوو .
وردە تەزرەی لەگەڵ بوو ئەم بارانە گرمە گرمی بەرد دنیای هەڵگرت بەردێکی هێنا کە کێشی زیاتر لە ( نیو تۆن ) دەبوو لە ڕێگای گۆڕستانی ( دەروێش خدر ) بە زەوی دادا ، پیاو چاک و پیرێژن و ئیماندار ئەوەی ئاگاداری ئەو لافاوە بوو هاواری دەکرد ( یا ستار ... یا ستار ) ، وەک بە ساڵا چوەکان باسیان دەکرد بارانی بەو شێوەمان لە مانگی ( ئادار و نیسان ) نەدیوە جا لە مانگی حوزەیران .
گێچ فرۆشەکانی ڕێگەی دەرگای خۆشناوان لە کورەی گێچان بوون هاتنەوە لە ڕوباری کۆیە ( گۆمی بایز ) وەستان تا ئاوەکە بنیشێتەوە بەڵام یەکێک کە بە سواری ( هێستر ) بوو کوڕێکی بە ناوی ( سورەی برای حەمە دیلان ) ی لە دووای خۆی سوار کرد بوو خۆی هەڵدا کابرای سواری هێستر بە گوێی کەسی نەکرد هەر کە هێستر قاچی خستە ناو ئاوەوە ڕوبار کابرای بە هێسترەوە برد دووای چەند ڕۆژێک ( تەرمی مام عبداللە ) لە کانیلە دۆزرایەوە لە لقی دارێک گیر ببوو ، بەڵام تاکو ئێستاش هێسترەکە نەدۆزرایەوە لەو کاتەوە تاکو ئەمڕۆ ئەو لافاوە پێی دەگۆترێ لافاوی ( عەدە بەرەک ) .

0 تعليقات