گۆڕەپانی محمود ئاغا شوێنی جەژنی جاران :
ساتە خۆشەکانی مناڵیم لەبیرە ئەوکات چەند بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی جەژنمان دەکردو چێژمان لەو چەرخ و فەلەک و جۆلانەو مزرەح و سوار بوونی کەرو عارەبانەو جێبەکەی مام غەریب وەردەگرت ئەو کات خەڵک زۆر بە سادەیی دەژیا پەیوەندی کۆمەڵایەتی لە نێو جیران و خزم و ناسیاو زۆر بەهێز بوو ، کاتیان زۆر بوو بۆ بەخشینی ڕێزو خۆشەویستی بە یەکتری هیچ کات ئاوی سەماوەر سارد نەدەبۆوە دیوەخانەکان منجەیان دەهات ، شەوەکانیان بە شەوچەرەو گاڵتەو گەپ و قسەی خۆش بەڕێ دەکرد و ئارەقەو ماندو بونی ئەو ڕۆژەیان بەو شێوە لە بیر خۆیان دەبردەوە . ئەو زەمان ئازادی نەبوو بەڵام یەکسانی هەبوو ، ئەوکات تەکنەلۆژیا نەبوو بەڵام خۆشەویستی هەبوو ، ئەوکات ڕق و کینە کەم بوو سۆزو بەخشندەیی زۆر بوو . دوبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت .

0 تعليقات