ئەو تاوانەی کۆیەی هەژاند ...
هەمین خان ژنێکی ئازا‌و چاو تێر‌و ڕووگەش و نەفس بەرز بوو ژیانی ئەم کەڵە ژنە تێکەڵەیەک بوو لە ڕابردویەکی ناهەموارو چەند ڕۆگاری شیرین و تاڵی تێپەڕاندوە لە ژیانی خۆیدا .
هەمینە خان کچی حاجی تۆفیق خێزانی کاک حەمە سعید بە هەمینە خانی کاک حەمە سعید دەناسرا . لە ساڵی ( ١٩٢٢ ) لە شاری کۆیە لە دایک بووە ، لە تەمەنی ( ١٣ ) ساڵی قوڕئانی پیرۆز ( ختم ) دەکات ، شوو دەکات بە ( کاک حەمە سعید کوڕی گەورەی صابر مام خدری ساڵحی نەوەی خدر ئاغای ساڵح ئاغای کریم ئاغا کە پێش چەند سەدەک هاتینە کۆیە . یەکەم کاری ئەو بنەماڵەیەش کە هاتینە کۆیە ئاوەدان کردنەوەی حەمامۆک بووە لە ساڵانی (۱۸۰۰ - ۱۸۳۰ ) کارێزیان لێداوە لە ( حەمامۆک ) .
یەکەم کوڕی هەمینە خان کاک صڵاح ا‌لدین دەبی دوای ئەوانیش ( صالح - سلێمان - دکتۆرە عەتیە - دکتۆرە صبریە - کاک مسعود - کاک صباح - کاک ئازاد - کاک سیف ا‌لدین - سەرباغ خان ) .
هەمینە خان لە تەمەنی ( ٣٨ ) ساڵی چویتە بغدا ، وە سەفەری زۆربەی شارەکانی کردیە بەهۆی ئەوەی سەربەستیەکی تەواوی هەبووە ئافرەتێکی چاوکراوە بووە ، زۆر حەزی لەگەشت و سەیران بووە پاصێکیان هەبوو سایەق پاصەکەش ( وەستا اسماعیل عەجەم ) بووە ژن و کچە هاوڕێکانی بردووە بۆ ئۆمەر مەندان و ئۆمەر خوچان و حەمامۆک و شوێنەکانی تر .
سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کانی سه‌ده‌ی رابردوو، خه‌ڵکی کورستان به‌ره‌نگاری قه‌یرانی ئابووری و برسییه‌تی ببوونه‌وه، له‌م کاته‌دا کوڕێکی سێزده ساڵی خه‌ڵکی باوه‌قوب ده‌بێ، له بێده‌رامه‌تی و نه‌بوونی, لادێکه‌یان به‌جێده‌هێڵێ و دێته ماڵی هه‌مینه خان، ده‌گێڕدرێته‌وه که هه‌مینه خان وه‌ک یه‌کێ له نه‌وه‌کانی خۆی سه‌یری ده‌کرد و پاره‌یه‌کی باشیشی پێ ده‌دا. کوڕه ئاوادانی ده‌بێ و به‌رده‌ستیشی ده‌کرد.
چه‌ته ده‌چنه ماڵی هه‌مینه خان و ده‌ستگاکان ده‌دزن، خه‌به‌ری ده‌سگا ئه‌منییه‌کان ده‌درێ، گومان له کوڕه منداڵه‌که ده‌کرێ و ده‌یگرن. له زیندان ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر ده‌درێ، منداڵه ده‌پاڕێته‌وه و ده‌گری وه به‌به‌رده‌وام بێتاوانی خۆی دووباره ده‌کاته‌وه.
هه‌مینه خان زۆری پێ‌ناخۆش ده‌بێ که کوڕه بگیرێ و هه‌وڵده‌دا ئازادی بکا، به‌ڵام له‌م سه‌ینوبه‌ینه‌دا کوڕه له به‌ندیخانه ده‌مرێ.
هەمینە خان لە بەرواری ( ١- ١٠ - ١٩٩٢ ) دووای چەند ڕۆژێک بە تیرۆر کراوی تەرمەکەی لە حەمامی ماڵەکەی دەدۆزرێتەوەو دەرگاشی لەسەر داخراوەو نیشانەی ( ١٣ ) چەقۆی لێدراوە ئەوەش بووە یەکەم تاوانی دڕندانەی دووای ڕاپەڕین لە شاری کۆیە .
تێبینی سوپاس و پێزانینم بۆ هەردوو بەڕێزان ( کاک ئاسۆ نوری و دکتۆرە عەتیە خان ) بۆ پێدانی زانیاری .

0 تعليقات