باسێک دەربارەی مێژوی ( مەڕبێن قەدیشە )
مەڕبێن قەدیشە یاخود شێخ محمەدی دێرێ ؟
كۆیە لە مێژە ئاوەدانە، ئەو شارە خنجیلە وجوانە، هێندە كۆنە لە قوڵایی وتاریكایی مێژووە، كەس نازانێ كەی دروستكراوە وچۆن بووە وكێ دروستی كردووە، شاری كۆیە لە ناوەڕاستی سەدەی 16ی پ.ز مەڵبەندی سەرەكی گۆتییەكان بووە، گۆڕەپانی ململانێی گۆتی ولۆلۆ وماد ومیدیا ومیتانی وئیسلام وسەڵجووقی وتورك وئینگلیز بووە) وشەی (گۆتی ولۆ)لە كۆیە دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەی گۆتی ولۆلۆ!
كۆیە شارێكی فرە ئاین بووە لە (زەردەشتی. جوولەكە، كلدانی وئاشوری (دیان)-وموسڵمان) شێخانییەكانی وڵاتی كۆیە بەڕەسەن ئێزدی بووین ، كۆیە شارێكی زەردەشتی بووە پێش ئیسلام ! پاش شەڕ وكوشتار بوونەتە موسڵمان سەرەنجام! پەرستگاو ئاتەشكەدەكانی وتەنورە ئاگرەکانی كۆنی زەردەشت ماوە لە دۆڵی (قادرمان)و(بازاڕۆك)، كەوتۆتە سەرووی سەرچاوەی (حەمامۆك).
كاتی هاتنی سوپای ئیسلام بۆ كوردستان، كۆیە شار بووە، لەسەر ئاینی (زەردەشت) بووە سوپای ئیسلام ڕوو لەكۆیە دەكەن (قەڵای شیلە) دەگرن پێش ئەوەی بگەنە (هەرمۆتە) ئاشتیخواز وخێرەومەندێك لە ناوبژی وئاشتیدا دەبێت، سەرەنجام شەهید دەكرێت، موسڵمان ودیان ئەو پیاوە چاكە بەهی خۆیان دەزانن، ئارامگای بەپیرۆز دادەنێن و وای دەناسێنن، موسڵمانەكان بە (شێخ محەمەدی دێرێ)و دیانەكان بە (مەڕبێن قەدیشە)ناوی دەهێنن، لەسەر دیواری مەزارەكە بەكلدانی لێی نووسرا بوو
هەرمۆتە چەند مانا دەگەیەنێ
( الارض الموت - هەرمەیت - هەرمۆتە ) هەر مۆتە چەند جارێک وێران کراوەو بنیاد نرایتەوە لە شوێنی خۆی ئاسەواری دێرو کەنیسەیان ماوە ئاسەواری دێرەکان وەک ( مار شەمعون - مار بەهنام - مار یوسف - مار میخایل ).

0 تعليقات