لە (١٩١٩) لەدایکبوو لە (٤/٢/ ٢٠٠٢ ) کۆچی دوایی کرد :
چی بگۆترێ و بنوسرێ لە ئاست ئەم زاتە مەزنەی کورد هێشتا کەمە ئەو قوتابخانەیەکی گەورەی ( فکری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری ) کورد بوو .
نووسه‌ری بیروردی كورد‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی كوردستان ( مه‌سعود محه‌مه‌د جه‌لیزاده ) له ساڵی ( ١٩١٩ ) له شاری كۆیه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی و زانست په‌روه‌ر هاتۆته دنیاوە ، له ساڵی ( ١٩٢٦ ) له كۆیه دەستی بەخوێندن کردوە ، قۆناغی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له هه‌ولێر له ساڵی ( ١٩٤٠ ) ته‌واوكردووه، له ساڵی ( ١٩٤٥ ) كۆلیژی ( ماف ) له به‌غدا تەواو دەکات و دەبێتە پارێزەری ( یاساناس ) له خوێندنی كۆلیژی ماف‌دا هاوپۆل و دۆستی ( دڵداری شاعیر ) بووه به‌یه‌كه‌وه زۆربه‌ی ئێواران سه‌ردانی ساڵۆنی وێژه‌ی خاتوو ( بەهیە فه‌ره‌جوڵڵا ) كچه كوردی میسریان له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزەمیه كردووه ، كه ئه‌وسا ئه‌و خاتوونه زانایه‌ی كورد مامۆستای ( كۆلیژی كچان ) بووه له به‌غدا ، له‌و ماڵه‌دا به‌رده‌وام كۆڕی فه‌لسه‌فی و هزری ده‌به‌سترا ، ( مه‌سعود محمد ) له‌و ساوه بیری كه‌وته سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری .
مسعود محمد له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاریدا گه‌لێك فه‌رمانی گرته ئه‌ستۆ ،
لە ساڵانی ( ١٩٥٣ - ١٩٥٤ ) لە هەردوو دەورەدا بووە نوێنەری خەڵکی ناوچەی ( کۆیە ) لە پەرلەمانی عیراق .
لە دووای شۆڕشی ( ١٤ ) ی تەمموزی ساڵی ( ١٩٥٨ ) کرا بە ئەندامی لیژنەی چاکسازی کشتوکاڵ لە عیراقدا‌و لەگەڵ چەند یاسا ناسێکی دیکەدا یاسای چاککردنی کشتوکاڵ و ئاودێریان دانا ئەو یاسایە لە ( ٣٠ ) ئەیلولی ( ١٩٥٨ ) دا بە ناوی یاسای چاککردنی کشتوکال لە کۆماری عیراقدا بڵاو کرایەوە .
مسعود محمد لە ساڵی ( ١٩٦٤ ) بە ناوی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کرا بە ( شالیاری ) ووڵات لە کابینەی ( تاهیر یەحیا ) دا تاکو ساڵی ( ١٩٦٥ ) و لە دووای ( ٦٠ ) شەستەکانی سەدەی ڕابردوو کرا بە ئەندام لە ( ئەنجومەنی گشتی خدمة ) .
مسعود محمد لە پاش دامەزراندنی کۆڕی ( زانیاری کورد ) لە ( ٢٩ / ٨ / ١٩٧٠ ) لە شاری بەغدا کرا بە جێگری سەرۆکی کۆڕ‌و ئەندامی کارای ئەو کۆڕە بوو ، وە لە کاتێکیش لە دووای ( ٧٠ ) حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو ( مسعود محمد ) وەک سەرۆکی ( کۆڕی زانیاری عیراق ) مایەوە .
لە دووای ڕاپەڕینی بەهاری ( ١٩٩١ ) دەگەڕێتەوە کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێ دەبێ لە بەرواری ( ١ / ٤ / ٢٠٠٢ ) لە نەخۆشخانەی ( ڕزگاری هەولێر ) کۆچی دووایی دەکات و لە ( ٢ / ٤ / ٢٠٠٢ ) لە ڕێ‌و ڕەسمێکی جەماوەریدا لە گۆڕستانی ( دەروێش خدر ) لە تەنیشت گۆڕی باوکی ( مەلای گەورە ) دەنێژرێ .

0 تعليقات