١٢ی ئابی ١٩٦٣ بەرد باران کران ئینجا گولە باران :
یادی ( ٦٠ ) ساڵەی شەهید عبدالحمن چەلەبی و کوڕەکەی :
دواى مانگيك له ره شبگيريه كه ى ناو شار و گوله بارانكردنى ٧ كه س له خەڵكى كۆيه كه له دينگه كانى ناو شاريان به ستن گولـە بارانيان كردن له روژى ٧/٧ / ١٩٦٣ ، ( تەها شه كرچى ) حاكمى عسكرى خوين و ريژ له روژى (۸/١٢ /١٩٦٣) تاوانێکى ترى ئه نجام دا له دۆڵى سماقولى له نزيك گوندى كرۆژ ده رحەق به كه سايه تيكى ديارى كويه و كوردستان ئه ويش (عبدالرحمن چه له بى) كه له ل خيزانه كه ى رويان كرده ناوچه ى هه لشو وه ك به شيكى زورى خه ليكى شار له سه روبه ندى هيرشى رژيمى به عس و قه وميه كان دواى كوده تاى ٨ شبات ، عبدالرحمن چه له بى و خيزانه كه ى له دواى گه رانه وه يان له ناو چه ى هه لشو بو دولى سماقولى له لايان له شكرى رژيمى به عسى شو فينى به بريارى ته ها شه كرچى ده ست گيرده كريت و له گه ل كوره كه ى به ناوى جاسم كه ته مه نى ١٦ سال ده بيت و به رچاوى خيزانه كه ى راپيچ ده كرين و ئه شكه نجه ده درين و دواتر له هه مان روژ به تو مه تى يارمه تى دانى شورشى كوردستان ، جاسمى كورى عبدالرحمن چه له بى به به رچاوى باوكى گو له باران ده كريت و دواى ئه ويش گوله باران دەکەن
ناوی تەوای ( عبدالرحمن حاجی اسعدی مام خدری صالحی ) یە ، لە ساڵی( ١٩٠٢ ) لە شاری کۆیە گەڕەکی ( قەڵات ) لە دایک بووە . لە بنەماڵەی ( صالحیانە ) بازرگانێکی دیارو دەوڵەمەند و خاوەن دارایی و دیوەخان بووە
عبدالرحمن چەلەبى وەك سەرمايەدارێكى نيشتمانى له ساڵانى چلەكان و پەنجاكان مولك و ماڵێكى زۆرى له بەغدا فرۆشت و گەڕايەوه شارى كۆيه بۆ خزمەت كردنى شارە كه به پێچەوانەى هه ندێك دەوڵەمەندى تر كه شارى كۆيەيان جێ دەهيشت دواى دەوڵەمەندبوونيان ، ئەو بەپێچەوانەى ئەوان پارەيەكى زۆرى هێنايەوه كۆيه دەستى كرد به دروست كردنى خانوو بەرەيەكى زۆر لەگەل دوو قوتابخانەو كڕينى زەويى له دەشتى كۆيەو دۆڵى سماقوڵی و لەگەڵ زەويەكى زۆرى له دەشتى بيتوێن بەكرێ گرت بۆ چاندنى تووتن وە هەلى كارى زۆرى بۆ خەڵكى كۆيەو دەڤەرى بيتووێن ڕەخساند .
١ - لە ساڵانی چلەکان و پەنجاکان ( ١٠ ) خانوو حەسارێک و دیوەخانێکی فراوان کە خانوەکان بە نوێترین خانوی ئەو سەردەم دادەنرا .
٢- دروست کردنی دوو قوتابخانە لە ساڵانی ( ٥٠ ) کان یەکەمیان قوتابخانەی ناوەندی کچان کە یەکەم قوتابخانەی ناوەندی کچان بوو لە کۆیە ، لەگەڵ قوتابخانەیەکی سەرەتایی بەرامبەر قوتابخانەی زانست کە ناسراوە بە قوتابخانەی ( ئامینە ) لە کۆیە ، هەر وەک لەم دوو وێنەی سەرەوە دیاری کراوە .
٣- ساڵی ( ١٩٤٧ ) کە ڕژێمی پاشایەتی عیراق چوار ئەفسەرە کوردەکەی شەهید کرد بە ناوەکانی ( عزت عبدالعزیز - مستەفا خۆشناو - خیراللە عبدالکریم - محمد محمود قودسی ) بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کۆماری ( مهاباد ) شەهید ( عبدالحمن چەلەبی ) ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە هێنانەوەی تەرمەکان و تێچووەکەی دەگرێتە ئەستۆی خۆی .
4- لە ساڵی ( ١٩٥٢ ) یەکەم کەس بووە پێداویستی کشتوکاڵی وەک ( تراکتۆر و دەڕاسە ) ی بردوە بۆ دەشتی بیتوێن .
5- لە ساڵی ( ١٩٥٣ ) کاندیدی ( پارتی دیموکراتی کوردستان ) بووە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق .
6- ساڵی ( ١٩٦٣ ) لە گەڵ شاڵاوە قەومیە شۆڤێنیەکەی عیراق و ( انقلابی ) ٨ ی شوبات لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو دەکاتە دۆڵی سماقوڵی نزیک کورتە ( جۆ ) ، کە ئەوکات زۆربەی دانیشتوانی ( شاری کۆیە ) لە ترسی ڕژێمی فاشی ماڵیان جێ هێشت و ڕویان کردە دەرەوەی شار .
7- لە بەرواری ( ١٢ / ٨ / ١٩٦٣ ) لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی ( جاسم ) کە تەمەنی (١٦) ساڵان بووە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی ( شۆڕش ) دەستگیر دەکرێن و بە بەر چاوی خێزانەکەیان بە دڕندانە ترین شێوە ئەشکەنجەیان دەدەن و ( گولـلە ) بارانیان دەکەن .
8- لە ساڵی ( ١٩٦٤ ) لە لایەن ئامۆزاکانی و بە سەرپەرشتی ( جەمال طاهر صالحی ) و ( قادر حمد مەلا احمد سالحى ) و ( کەریم تەمەرسالحى ) و ( ڕەمەزان حەمەسوور ) تەرمەکان دەهێننەوەو لە گۆڕستانی ( کەکۆن ) بە خاکیان دەسپێرن .

0 تعليقات