وێنەکە شاری کۆیە لەساڵی ( ١٩٥٨ ) گیراوە :
کۆیە دوای نەمانی حوکمی میرنشینەکانی کورد :
دووای نەمانی حوکمی میرنشینەکانی کورد شاری کۆیە وڵاتەکەی لە ساڵی ( ١٨٤٧ ) کەوتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی هەموو کار بەدەستانی ئەو ناوچانە ڕاستەوخۆ لە لایەن دەوڵەتی عوسمانیەکان دانران .
پۆلیسی دەوڵەتی عوسمانی کە پێیان دەگۆتن ( هەیتە ) بە شارو دێهاتەکان وەربوون و زوڵم و زۆرداریەکی زۆریان لە خەڵکەکە کرد ، چەند جارێکیش هەڵمەتی سەربازی کرایە سەر شاری کۆیەو ناوچەکانی یەک لەو هەڵمەتانە بە سەرکردایەتی ( تەقیەدین پاشا ) والی بەغدا بوو چەند کەسایەتیەکان لە خەڵکی شارەکەو دەوروبەری کوشت و باج و خەراجێکی زۆریان خستە سەر خەڵکەکە بە تایبەتیش ئەوانەی بەرهەڵستیان کردبان ،
بەم شێوە گەندەڵی کارگێڕی لە ڕادە بەدەر بڵاو بۆوە سەرباری ئەو گەندەڵی و خراپەکاریەش هەر جەنگێکی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ دەوڵەتە دراوسێیەکانی بکردبایە بە تایبەتی دژی ( ڕوسیای قەیسەری ) خەڵکی کۆیە شان بە شانی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بە ناوی ( ئاینی ئیسلامەوە ) بەشداریان تێدا دەکرد وەک جەنگەکانی قرم لە ( ١٨٥٣ – ١٨٥٦ ) و قارس و بایەزید لە ( ١٨٧٥ ) و جەنگی جیهانی یەکەم کە لە ساڵی ( ١٩١٤ ) دەستی پێکرد و لە ساڵی ( ١٩١٨ ) وەستا لە دژی لەشکری ڕوس لەبەرەی ڕۆژهەڵات .
وێنەکە لە ئەرشیفی بەڕێز ( شێرزاد ڕەسول ) بە سوپاسەوە .
سەرچاوە ؛ کۆیە لە ڕەوتی شارستانیەتدا .

0 تعليقات