ئەم وێنەیە چیرۆک و ژیانی بەشێک لە کوردانە :
وێنەیەکی کاریگەری ( ٧٠ ) کـانی شاری کۆیە :
ئەمە وێنەی ئافرەتێکی ( ڕەوەندە ) چیرۆکی ئەم وێنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ( ٧٠ ) کانی سەدەی ڕابردوو بە کامیرەی بەڕێز ( چەتۆ حەسەن ) گیراوە ، ئەم ئافرەتە ( جەواڵە ) ی پێ یەو لەبەردەم دوکانی ( مام حەوێز ) دانیشتوە کە دوکانەکەی دەکەوێتە بن نزیک بن تاقان تەنیشت ( خان ) ، جاران ئەو ئافرەتانە بە ( کۆڵبار ) لە ناو ( جەواڵە ) پەنیر و ژاژی و لۆریان دەهێنا دەیان فرۆشتەوە ئەو دوکاندارانە خوا لێخۆشبوان ( مام حەوێز – مام تەها ) وە هەندێ دوکانداری تر ، جگە لە پەنیرو ژاژی ماست و لۆر و پەنیری مەیرەشیان دەهێنا ، زۆر جاریش هەندێ لەو ئافرەتە ( ڕەوەندانە ) بە کۆڵانەکان دوسوڕانەوەو کەلو پەلیان بە ( دانەوێڵە ) ش دەگۆڕیەوە وەکو ( گەنمە کوتاو – ساوار – بڕوش ) بەم جۆرە بژێوی ژیان و ڕۆژانەیان دابین دەکرد ، ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێ کە هەموو کات ئافرەتی کورد لە سەر قاچەکانی خۆی وەستاوەو شان بە شانی پیاو هەوڵی داوە پشت بەخۆی ببەستێت و کاربکات ، بەجۆرێکیش ئەو جۆرە کارە کە زۆر سەختە هیلاکی و شەکەتی زۆر پێوە دیار بوو ، ئەمە بەهاران ئەوە پیشەیان بوو ، پایزانیش گەسکی ( تۆویان ) دەهێناو بە هەمان شێوە بە کۆڵانان دەگەڕان و ساغیان دەکردەوە .
تێبینی زۆر سوپاس بۆ بەڕێز ( شێرزاد ڕەسول ) سەرۆكی رێكخراوی كوردستان فؤتۆ
بۆ ناردنی وێنەکە .
تاهیر بەگی جاف دەڵێ :
تابــەکــەی قــوربـــان بــنـــاڵم
مــن به ئێش و ده رده وه
ده ست له ئەژنۆ قوڕ بەسه ر
دايم به ره نگی زه رده وه .

0 تعليقات