خوا لێخۆشبوو (شێخ جەنگی تاڵەبانی ) .
شێخ جەنگی کوڕی شێخ بوڕهان شێخ نوری لە ساڵی ( ۱۹۲٤ ) لە گوندی ( کەلکان ) لە دایک بووە .
شێخ جەنگی لە تەمەنی ( ۳ ) ساڵی دەچێتە لای مەلاو فێرە قوڕئان خوێندن دەبێ و زانیاریەکی باش لە بواری ئایینی بە دەست دێنێ .
شێخ جەنگی لە ساڵی ( ۱۹۳۷ ) دەچێتە بەر خوێندن لە قوتابحانەی ( ئولا ) لەبەر ئەوەی خوێندەواریشی هەبووە ڕاستەوخۆ لە پۆلی ( ۲ ) دوو وەردەگیرێ و قوتابیەکی زۆر زیرەک بووە بەڵام لە پۆلی ( ە ) پێنج لەبەر دابین کردنی بژێوی ژیان واز لە خوێندن دێنێ و ڕوو لە گوندی ( قزلو ) دەکا لەوێ خەریکی بەرهەمی کشتوکاڵی دەبێت و دواتر هێنانی ئامێری کشتوکاڵی و دانانی ( ئاشی ئاگری ) ، سەرەڕای ئەوانەش دەبێتە خاوەن دیوەخان و کەسایەتیەکی خۆشەویستی ناوچەکە خەڵک و بنەماڵەو کەسایەتیەکان لە زۆربەی شوێنەکانەوە ڕوویان دەکردە دیوەخانەکەی چونکە پیاوێکی لە خوا ترس و ڕوخۆش و بە زەیی و سەر ڕاست بووە .
دووای ساڵانێک ڕوو دەکاتەوەو کۆیەو لە کۆیە نیشتەجێ دەبێ تاکو لەکۆیەش کۆچی دوایی دەکات کوڕو کچەکانیشی ( شێخ لاهوڕ - ئاراز شێخ جەنگی - پۆڵاد شێخ جەنگی - ئاوات تاڵەبانی - ئاواز تاڵەبانیدکتۆر ئاسۆ - دکتۆر ئاکۆ - شێخ هیوا ) .
تێبینی / خانەوادەی تاڵەبانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووین دوواتر لە سەر داواکاری چەند کەسایەتیەکی بنەماڵەی حەوێزیان لە سەردەمی ( شێخ غەفوور ) هاتینە بۆ کۆیە .
وێنەکە لە هاوینە هەواری چنارۆک گیراوە .
( شێرد حەوێزی - دکتۆر فواد معسوم - مسعود محمد - مام جەلال تاڵەبانی - شێخ جەنگی تاڵەبانی - جەمال ئاغا ) .

0 تعليقات