وێنەیەکی مێژوویی (خان)
(خان) ی گەورە یا (خان) ی محموداغا :
لە ساڵی (١٨٠٦)ی زاینی دروستکرا :
شاری کۆیە بەهۆی مەڵبەندێکی گەورەی بازرگانی بووە لەنێوان شارەکانی ( بغداد و بەصرەو کەرکوک و سابڵاغ ) وە ( موصڵ و حلب ) بووە بۆ گۆڕینەوەی کاڵاو شتومەک لە ساڵی (١٨٠٦) ی زاینی (محمود ئاغای غەفوری) هەڵدەستێ بە دروست کردنی (خان) ی گەورە کە ماوەی (٣) ساڵی خایاندووە تاکو تەواو بووە .
نەخشەو پڕۆژەکە لە شاری (ئامەد) وەردەگرێت و وەستا لە (موصل) دێنێ ، پێکهاتەی قەڵای (خان) یاخود (کاروان سەرا) یا (خانی گەورە) لە (٦١) ژوور پێکهاتووە (٣٣) ژوورو (٢٨) ژوور لە سەرەوە هەموو ژورەکانی سەرەوە جێگای چێشت لێنانی هەبووە ، وە (٤) ژووری خوارەوە بۆ دەستەی کارگێڕی (خان) بووە وە ژووری پاسەوان و ژورێک بۆ فەرمانبەری گومرگی حکومەت بووە وە ژورێکی تایبەت بووە بە (خمخانەچی) بۆ ڕەنگکردنی جلوبەرگ .
کەرەستەو پێکهاتەی خان :
ئەو کەرەستانەی بەکارهاتووە لە دروستکردنی خان ( بەرد ، قسر ، گەچ ، بەردی مەڕمەڕ) بۆ جوانکاری دەرگاو پەنجەرەکان ، ئاوی لە سەرچاوەی ئاوی حەمامۆک بە (جۆگا) بۆ دابینکراوە ئەو ئەو کەسانەشی کە ئیدارەی (خان)یان کردووە ( مام بەکر ، حاجی حسین ، حاجی خدر صابر ، مامۆستا سوارە کاکەئاغا ) یەکێک بووە لە نەوەکانی ( محمود ئاغا ).
خان یاخود کاروان سەرا:
خان وەک میوانخانەیەک بەکارهاتووە بۆ بازرگانەکان ژورەکانی سەرەوە بۆ میوان و ژورەکانی خوارەش بۆ وڵاغ کە بەر لە دروست بوونی ڕێگاو بان هاتوو چۆو بازرگانی هەر بە سواری وڵاغ بووە (خان) تاکو ساڵی (٦٠) کانی سەدەی ڕابردوو وەک ناوەندێکی بازرگانی گرینگ بووە لە کۆیەو ناوچەکە وە زۆربەی دوکاندارو پیشەوەرەکان وەک عەمبار بەکاریان هێناوە لەبەر ئەوە پێی گوتراوە (کاروان سەرا) چونکە جموجۆڵ و هاموو شۆی زۆر لەسەر بووە .
مێژووی دروستکردنی خان :

0 تعليقات