سونه‌ته‌كانی سه‌فه‌ر كردن
١- وا به‌باش داده‌نرێت (سونه‌ته) كه‌سه‌فه‌ر كردن له‌ڕۆژی پێنجشه‌مه‌دا بێت و به‌یانی زوو بێت.
٢- وا سونه‌ته موسڵمان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ربچێت دوو ڕكات نوێژ بكات و له ڕكاتی یه‌كه‌م سوڕه‌تی (الكافرون) (بِِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قُلْ يَاأَيُّهَا الْكَافِرُونَ(١)لاَ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ(٢)وَلاَ أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ(٣)وَلاَ أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدتُّمْ(٤)وَلاَ أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ(٥)لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ(٦) بخوێندرێت و له ڕكاتی دووه‌م سوره‌تی (الاخلاص) (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ(١)اللَّهُ الصَّمَدُ(٢)لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ(٣)وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ(٤) بخوێندرێت.
حوكمه‌كانی كۆكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌و پێشخستن و دواخستنی نوێژ (جمع و تقصیر) له‌سه‌فه‌ردا كۆكردنه‌وه‌ی نوێژ: له‌سه‌فه‌ری حه‌ج و عومڕه‌دا كاتێ حاجی ده‌چن بۆ عه‌ڕه‌فه واباشه نوێژی عه‌سر له‌گه‌ڵ نوێژی نیوه‌ڕۆدا به (جمع التقدیم) كۆ بكرێته‌وه، نوێژی مه‌غریب ببردرێته گه‌ر نوێژی عیشا (جمع التاخیر)و له‌موزده‌لیفه بكرێت، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وای كردووه. كورتكردنه‌وه: تایبه‌ته به‌نوێژه چوار ڕكاتیه‌كان. وه‌كو: نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سرو عیشا.
مه‌رجه‌كانی كۆكردنه‌وه‌و كورتكردنه‌وه‌ی نوێژ
مه‌رجه‌كانی به‌پێشخستنی نوێژ (جمع التقدیم)
١- به‌دوای یه‌كداهاتن (ترتیب): واته ده‌بێ موسوڵمان له‌پێشدا ئه‌و نوێژه بكات كه‌كاتی خۆیه‌تی و پاشان نوێژه‌كه‌ی تر ئه‌نجام بدات.
٢- نیه‌تی ئه‌وه بهێنێ كه نوێژی دووه‌م له‌گه‌لأ یه‌كه‌م ده‌كات له‌دڵی خوی‌دا پێش ئه‌وه‌ی كه نوێژی یه‌كه‌م ته‌واو بێت.
٣- كه‌له‌نوێژی یه‌كه‌م ته‌واو بوو ده‌بێ یه‌كسه‌ر نوێژی دووه‌م ئه‌نجام بدات به‌بێ دواكه‌وتن.
نوێژ دواخستن (جمع التأخیر): ته‌نها مه‌رجی ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی نوێژه‌كه‌دا نیه‌تی تاخیر كردن بهێنیت.
.jpeg)
0 تعليقات