وێنەکە ساڵی (٥۰) کان کۆیە بەفریقەندی :


 وێنەکە ساڵی (٥۰) کان کۆیە بەفریقەندی :

شیعرێکی (زەینەب خان - کچە کورد) ۱۹۳۸ لەسەر
کۆیەو گەڕەکی بەفریقەندی نوسراوە .
شاری مەعریفەت – ١٩٣٨
هەوای خۆشی بەفریقەندی هەستی دڵان شانە دەکا
بۆنی گوڵان دێنێ و دەبا بولبولان دێوانە دەکا
مەگەر بەهەشتی خوا وابێ لەونەسیمە سەحەرییەدا
ڕۆحی هەنار ئامادە بێ شەڕاب لە پەیمانە بكـــا
گەڵا لەسەر درەختەوە بەلەنجەو لارو سەماوە
قومری بە دڵ بچریکێنێ و شەرحی ئەو گریانە بکا
وەکو باغی ئیرەم وایە سروشتی ڕازاوەی کۆیە
لەوەتەی کوردستان هەیە کۆیـــە ئەم بەیانە دەکــا
قەڵەم زادەی کۆیە زۆرن بە بیرو فکرو هۆشەوە
کۆیە هەروا بووەو وادەبێ فەخری ئەم سامانە دەکا
چ شارێ لەم کوردستانە ساحێب فکری منەوەرە
کۆیە فکری ئازادی پەخشان و پەخشانە دەکا
زەینەب حەقتە گەربنازی بڵێی کۆیی و کۆیی زادەم
کۆیــــە شاری مەعریفەتەو تەئریخ ئەم بەیانە دەکا .
زەینەب خان خوشکی شاعیری نەتەوەیی ( دڵدار ) ەو بە کچە کورد ناسراوە .

0 تعليقات